2025-07-16 176 جار خوێنراوەتەوە

مەزڵوم عەبدی: کوشتنی ژن و منداڵ و ده‌ستدرێژیكردنه‌ سه‌ر هێما ئاینیه‌كان تاوانی دژ به‌ مرۆڤایه‌تییە

ناوەندی هەواڵ

فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات "هەسەدە" لەبارەی هێرشی هێزەکانی ئەحمەد بۆ سەر دروزەکانی سوەیدا هاتەدەنگ و دەڵێت، پێویستە دەستبەجێ ئەو کارە دوژمنکارانەیە ڕابگیرێت و بکەرانی سزا بدرێن.

مه‌زڵوم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له‌ پلاتفۆڕمی‌ (X) په‌یامێكی‌ ده‌رباره‌ی‌ توندوتیژییه‌كانی‌ شاری‌ سوه‌یدا بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند،‌"له‌ كه‌سوكارمان له‌ سوه‌یداوه‌ داوامان لێده‌كرێت رێڕه‌وی سه‌لامه‌ت بۆ هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین و ئه‌و هێرشانه‌ رابگرین كه‌ ده‌یانكاته‌ ئامانج".

عەبدی ده‌شڵێت،"كوشتنی ژن و منداڵ و ده‌ستدرێژیكردنه‌ سه‌ر هێما ئاینیه‌كان تاوانی دژ به‌ مرۆڤایه‌تی و به‌هاكانی سوریان".
داواشدەکات،"ده‌ستبه‌جێ ئه‌و كاره‌ شه‌ڕانگێزانه‌ بوه‌ستێنرێت و لێپرسینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسان بكرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد،"دوای 14 ساڵ شه‌ڕ، كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ خوێنڕشتن بوه‌ستێنرێت، سوریا به‌ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ نابوژێته‌وه‌، به‌ڵكو به‌ گفتوگۆ و عه‌قڵ ده‌بوژێته‌وه‌".

مه‌زڵوم عه‌بدی‌ راشیگه‌یاندووه‌،"پرسی گه‌لی دروزمان پرسێكی نیشتیمانییه‌ و چاره‌سه‌ره‌كه‌ی ده‌بێت ده‌ستوری و له‌ ڕێگه‌ی دیالۆگه‌وه‌ بێت".

ماوەی چەند ڕۆژێکە شه‌ڕ له‌ نێوان هێزی دروزه‌كان و به‌ده‌وییه‌كان، له‌ پارێزگای سوه‌یدای سوریا سه‌ریهه‌ڵداوه‌  به‌پێی راپۆرتی ڕوانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، تا ئه‌مڕۆ 248 كه‌س كوژراون و "هێشتا دۆخه‌كه‌ ئاسایی نه‌بووه‌ته‌وه‌ و ناوه‌ناوه‌ شه‌ڕ و بۆردومان ده‌كرێت."

  • دارایی بۆ گەنجینەكان: بەپەلە لیستی موچەی مانگی حەوت ئامادەبكرێت

  • بەدرۆن هێرشكرایه‌وە سه‌ر كێڵگەی نەوتی تاوكێ

  • مەزڵوم عەبدی: کوشتنی ژن و منداڵ و ده‌ستدرێژیكردنه‌ سه‌ر هێما ئاینیه‌كان تاوانی دژ به‌ مرۆڤایه‌تییە

  • حکومەتی هەرێم: ناوەڕۆکی لێکتێگەیشتنی نێوان هەرێم و بەغداد تایبەت بە موچە و پابەندییەکانی هەرێم جێبەجێ دەکەین

  • سودانی داوا دەکات لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشی درۆنییەکان بۆ سەرهەرێم بکرێت

  • رێنماییەکانی تۆمارکردنی خوێندکاران بۆ ساڵی نوێی خوێندن بڵاوكرایەوە

  • کۆنسوڵخانەی ئەمریکا بۆ عێراق: هێرشە درۆنییەکان قبوڵکراو نین

  • ژمارەی کوژراوان لەپارێزگای سوەیدا 100کەسی تێپەڕاند

  • ئیدارەی خۆسەر چوار مەرجی بۆ چوونە ناو حكومەتی سووریا دیاریكرد

سەرەکی