2025-07-16 144 جار خوێنراوەتەوە

حکومەتی هەرێم: ناوەڕۆکی لێکتێگەیشتنی نێوان هەرێم و بەغداد تایبەت بە موچە و پابەندییەکانی هەرێم جێبەجێ دەکەین

ناوەندی هەواڵ

حکومەتی هەرێم راگەیەنراوێکی لەبارەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە: بڕیارمان داوە بە جێبەجێکردنی ناوەڕۆکی ئەو لێکتێگەیشتنەی لەنێوان هەرێم و بەغدایە تایبەت بە موچەی موچەخۆران و پابەندییەکانی هەرێم.

حکومەتی هەرێم راگەیەنراوێکی لەبارەی ئەنجامی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا تاوتوێی بارودۆخی دارایی هەرێمی کوردستان و رێڕەوی دانوستان و گفتوگۆکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ سەبارەت بە موچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کراوە.

ئەوەش هاتووە، سەرۆکوەزیران و جێگرەکەی، وردەکاریی ئەو لەیەکترتێگەیشتنە هاوبەشەی کە دوێنێ لە بەغداد تایبەت بە دابینکردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و پابەندییەکانی هەرێم هاتووەتە ئاراوە خستەڕوو و ئەنجومەنی وەزیران پێشوازیی لەو لێکتێگەیشتنە کرد و بڕیاری دا بە جێبەجێکردنی ناوەڕۆکەکەی، کە بڕیارە لە بەرامبەردا حکومەتی فیدراڵ، موچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بنێرێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، هەر لە کۆبوونەوەکەدا ئەنجومەنی وەزیران "بە توندترین شێوە"، هێرشە تیرۆریستییەکانی سەر هەرێمی کوردستان و کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی شەرمەزار کرد، زیانێکی زۆری ماددیان بە پرۆسەی بەرهەمهێنانی نەوت گەیاندووە و ئامانجی ئەم هێرشانە، لێدانە لە ژێرخانی ئابووری و وزەی هەرێمی کوردستان.

داواش لە حکومەتی فیدراڵ دەکات کە ئەرکی خۆی بەجێ بگەیەنێت بۆ ئەوەی سنورێک بۆ ئەو هێرشانە دابنێت و رێکاری یاساییش بەرانبەر ئەو تێکدەرانە بگیرێتە بەر.

75 ڕۆژە فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان موچەیان وەرنەگرتووە و بەهۆیەوە لە بەشێكی زۆری  سنووری سلێمانی و هەڵەبجە فەرمانبەران بایكۆتی دەوامیان كردووە.

  • دارایی بۆ گەنجینەكان: بەپەلە لیستی موچەی مانگی حەوت ئامادەبكرێت

  • بەدرۆن هێرشكرایه‌وە سه‌ر كێڵگەی نەوتی تاوكێ

  • مەزڵوم عەبدی: کوشتنی ژن و منداڵ و ده‌ستدرێژیكردنه‌ سه‌ر هێما ئاینیه‌كان تاوانی دژ به‌ مرۆڤایه‌تییە

  • حکومەتی هەرێم: ناوەڕۆکی لێکتێگەیشتنی نێوان هەرێم و بەغداد تایبەت بە موچە و پابەندییەکانی هەرێم جێبەجێ دەکەین

  • سودانی داوا دەکات لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشی درۆنییەکان بۆ سەرهەرێم بکرێت

  • رێنماییەکانی تۆمارکردنی خوێندکاران بۆ ساڵی نوێی خوێندن بڵاوكرایەوە

  • کۆنسوڵخانەی ئەمریکا بۆ عێراق: هێرشە درۆنییەکان قبوڵکراو نین

  • ژمارەی کوژراوان لەپارێزگای سوەیدا 100کەسی تێپەڕاند

  • ئیدارەی خۆسەر چوار مەرجی بۆ چوونە ناو حكومەتی سووریا دیاریكرد

سەرەکی