2025-07-15 180 جار خوێنراوەتەوە

سودانی داوا دەکات لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشی درۆنییەکان بۆ سەرهەرێم بکرێت

ناوەندی هەواڵ

وتەبێژى فەرماندەى هێزە چەکدارەکانى عێراق، ڕایگەیاند، لە چەند ڕۆژى رابردوودا، ژمارەیەک کێڵگەى نەوت لە هەرێمى کوردستانى عێراق، بە درۆنى بۆمبڕێژکراو هێرشیان کرایە سەر، ئەوەش بە هەڕەشەى "راستەوخۆ" بۆ سەر بەرژەوەندییەکانى عێراقییەکان و دەستدرێژیکردنە سەر هەوڵەکانى دەوڵەت بۆ سەقامگیرى ناودەبات.

سەباح نوعمان،باسی لەوەشکردووە، سروشتى ئەو هێرشە تاوانکارییانە و کاتى ئەنجامدانى، ئاماژەیە بۆ بوونى نیازى "پیس" کە ئامانجى تێکەڵکردنى کارتى دۆسییەکان و زیان گەیاندنە بە عێراق و دامودەزگاکانى.

سەباح نوعمان، ئاماژەى بەوەشکردووە، محەمەد شیاع سودانى، فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکان، سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکانى راسپاردووە، لێکۆڵینەوەى بەپەلەو فراوان دەستپێبکەن بۆ دەستنیشانکردنى ئەو لایەنەى لە پشتى ئەو هێرشانەوەیە، لەگەڵ گرتنەبەرى رێوشوێنى تووند و پێویست و لێپرسینەوە لەوانەى تێوەگلاون بەبێ ئەوەى لە هیچ کەس سڵ بکەنەوە.

لە 24 کاتژمێری رابردوودا سێجار سنوورى پارێزگاكانى هەولێر، سلێمانى و دهۆک كەوتوونەتە بەرهێرشى درۆنى، ئەوەش کاردانەوەى ناوخۆیی و نێودەوڵەتى بەدوای خۆیدا هێناوە.

  • دارایی بۆ گەنجینەكان: بەپەلە لیستی موچەی مانگی حەوت ئامادەبكرێت

  • بەدرۆن هێرشكرایه‌وە سه‌ر كێڵگەی نەوتی تاوكێ

  • مەزڵوم عەبدی: کوشتنی ژن و منداڵ و ده‌ستدرێژیكردنه‌ سه‌ر هێما ئاینیه‌كان تاوانی دژ به‌ مرۆڤایه‌تییە

  • حکومەتی هەرێم: ناوەڕۆکی لێکتێگەیشتنی نێوان هەرێم و بەغداد تایبەت بە موچە و پابەندییەکانی هەرێم جێبەجێ دەکەین

  • سودانی داوا دەکات لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشی درۆنییەکان بۆ سەرهەرێم بکرێت

  • رێنماییەکانی تۆمارکردنی خوێندکاران بۆ ساڵی نوێی خوێندن بڵاوكرایەوە

  • کۆنسوڵخانەی ئەمریکا بۆ عێراق: هێرشە درۆنییەکان قبوڵکراو نین

  • ژمارەی کوژراوان لەپارێزگای سوەیدا 100کەسی تێپەڕاند

  • ئیدارەی خۆسەر چوار مەرجی بۆ چوونە ناو حكومەتی سووریا دیاریكرد

سەرەکی