2025-07-05 134 جار خوێنراوەتەوە

سوپاسالاری ئێران: ئەگەر ئیسرائیل هێرش بکاتەوە، ئەمجارە ئەمەریکاش ناتوانێت ناتانیاهۆ ڕزگار بکات

ناوەندی هەواڵ

فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەڕەشەی توند لە ئیسرائیل دەکات و دەڵێت، ئەگەر ئەمجارە ئیسرائیل هێرش بکاتەوە سەر ئێران، پلانێکی وەهایان داڕشتووە و بەڵایەکیان بەسەر دە‌هێنن، کە ئەمەریکاش نەتوانێت ناتانیاهۆ ڕزگار بکات.

عەبدولڕەحیم موسەوی، سوپاسالار و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران،دوێنێ هەینی 4ی تەمموزی 2025، لە تاران و لە کاتی ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە ڕۆحی، حوسێن سەلامی، فەرماندەی گشتی پێشوی هێزەکانی سوپای پاسداران وتی" دوژمن بۆ ئەم شەڕ پێفرۆشتنە 15 ساڵ بەرنامەڕێژی کردبوو، لە ناوخۆی ئێراندا ڕاهێنانیان بە بەکرێگیراوان کردبوو، گوایە پلانێکی وردیان ئامادە کردووە، بەڵام سەبارەت بە ڕێبەری ئینقلابی ئیسلامی و گەل و هێزە چەکدارەکانی ئێران لێکدانەوەیەکی هەڵەیان هەبوو.

 وتیشی، بابەتی ئەتۆمی پاساوێک بوو بۆ دەستدرێژییەکان و وایان پلانداڕشتبوو لە ماوەی 48 کاتژمێر تا هەفتەیەک کۆماری ئیسلامیی ئێران لەناو ببەن، بەڵام گەلی ئێران سەرکەوتوو بوو، بە گوێرەی پلان لە هەنگاوی یەکەمدا بەرپەچدانەوە و ڕێگریمان کرد، لە هەنگاوی دووەمدا ئۆپەراسیۆنی تەنبێکردن جێبەجێ کرا و، پێچەوانەی پێشبینییەکانی دوژمن، هاوڵاتییانی ئێران کێشەکانیان بەلاوەنا و یەکگرتووانە هاتنە مەیدان.

یەکگرتوویی خەڵکی ئێران، ئەمەریکای ناچارکرد فریای ناتانیاهۆ بکەوێت، هەر بۆیە داوای ئاگربەستیان کرد تەنیا بۆ ئەوەی بنیامین ناتانیاهۆ ڕزگار بکەن، بەڵام لە ئەگەری دووبارە هێرشکردنەوە سەر ئێران، ئەمجارە ئەمەریکاش ناتوانێت سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕزگار بکات،بە وتەی مووسەوی.

 سوپاسالاری ئێران ڕاشیگەیاند، بە فەرمانی ڕێبەری باڵای ئینقلاب، پلانی چارەڕەشکردنی ئیسرائیل ئامادە کرا بوو، بەڵام دەرفەت نەبوو جێبەجێ بکرێت، وتیشی، ئەمجارە ئەگەر هێرش بکاتەوە سەر ئێران، ئەو کاتە دەبینێت چی بەسەر دەهێنرێت، ئێمە و خەڵکی ئێران هۆشیارین، بەڵایەک بەسەر ئیسرائیل دەهێنین، کە ئەمەریکاش نەتوانێت ناتانیاهۆ ڕزگار بکات.

سوپای ئیسرائیل لە بەرەبەیانی هەینی 13ی حوزەیرانی 2025، هێرشی فراوانی ئاسمانی کردە سەر ئێران و جەنگێکی 12 ڕۆژە لە نێوانیان هەڵگیرسا، دواجار ئەمەریکا بە فڕۆکە B-2 لە بەرەبەیانی یەکشەممە 22ی هەمان مانگ هێرشی کردە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران "فۆردۆ، نەتەنز و ئیسفەهان"و دوای هێرشەکەش، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە کۆشکی سپی بە ڕۆژنامەنووسانی وت "دامەزراوەی فۆردۆ کۆتایی پێهات و ئێستا کاتی ئاشتییە"، دواتر لە  کاتژمێر حەوتی بەیانی سێشەممە 24ی حوزەیرانی 2025، لەسەر پێشنیازی دۆناڵد ترەمپ، هەردوو لایەنی جەنگەکە دەست بەرداری هێرشکردنە سەر یەکتر بوون و جەنگ وەستێنرا.

  • دارایی بۆ گەنجینەكان: بەپەلە لیستی موچەی مانگی حەوت ئامادەبكرێت

  • بەدرۆن هێرشكرایه‌وە سه‌ر كێڵگەی نەوتی تاوكێ

  • مەزڵوم عەبدی: کوشتنی ژن و منداڵ و ده‌ستدرێژیكردنه‌ سه‌ر هێما ئاینیه‌كان تاوانی دژ به‌ مرۆڤایه‌تییە

  • حکومەتی هەرێم: ناوەڕۆکی لێکتێگەیشتنی نێوان هەرێم و بەغداد تایبەت بە موچە و پابەندییەکانی هەرێم جێبەجێ دەکەین

  • سودانی داوا دەکات لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشی درۆنییەکان بۆ سەرهەرێم بکرێت

  • رێنماییەکانی تۆمارکردنی خوێندکاران بۆ ساڵی نوێی خوێندن بڵاوكرایەوە

  • کۆنسوڵخانەی ئەمریکا بۆ عێراق: هێرشە درۆنییەکان قبوڵکراو نین

  • ژمارەی کوژراوان لەپارێزگای سوەیدا 100کەسی تێپەڕاند

  • ئیدارەی خۆسەر چوار مەرجی بۆ چوونە ناو حكومەتی سووریا دیاریكرد

سەرەکی