2026-07-12
359 جار خوێنراوەتەوە
له هه‌ر 23 كه‌س له هه‌رێمى كوردستان؛ كه‌سێكیان سه‌ربازیی یان ئه‌منییه
به‌پێی ستاندارد ئه‌م ڕێژه‌یه به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزتره له ستانداردی ئاسایى جیهانی كه 0.5% تا 1% ه
به‌گوێره‌ی دواین داتای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رجه‌م موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یان (ملیۆنێك و 190 هه‌زار و 391) كه‌سه ئه‌مه له كۆى شه‌ش ملیۆن و 370 هه‌زار و 668 دانیشتوان.كۆی موچه‌كانیشیان 945 ملیار و 817 ملیۆن دیناره.
هێزه سه‌ربازیی و ئه‌منیه‌كان و خانه‌نشینى ئه‌م هێزانه، نزیكه‌ی (2.38%)ی دانیشتوان پێكده‌هێنن. به‌پێی ستاندارد ئه‌م ڕێژه‌یه به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزتره له ستانداردی ئاسایى جیهانی كه 0.5% تا 1% ه.
به‌ڵام به‌پێى ئه‌م ئامارانه، ده‌بینین چڕی هێزه‌كانی ناوخۆ له هه‌رێم زۆر به‌رزتره له ستانداردی مه‌ده‌نیی جیهانی و نزیكه‌ى پێنج هێنده‌یه.
بوونی ئه‌م ڕێژه‌یه شانبه‌شانی پۆلیس، پیشانیده‌دات كه قورساییه‌كی زۆری دۆسیه‌ی ئه‌منی له‌سه‌ر شانی ده‌زگا ناوخۆییه‌كانه بۆ پاراستنی سه‌قامگیری له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه نادیاره‌كان.

جگه له‌و هێزه سه‌ربازییانه‌ی له ئه‌ركدان و موچه‌خۆرن ژماره‌ی خانه‌نشینانی پێشمه‌رگه بریتیه له 139 هه‌زار و 15 كه‌س كه له ژماره‌ی پێشمه‌رگه‌ی كارا زۆر نزیكه، ئه‌م دۆخه‌ش له زانستی دارایی گشتیدا به “سیسته‌می نادروست و مه‌ترسیدار” داده‌نرێت. له مۆدێله جیهانییه‌كاندا، پێویسته لانی كه‌م سێ یان چوار كه‌سی كارا هه‌بن به‌رامبه‌ر یه‌ك كه‌سی خانه‌نشین بۆ ئه‌وه‌ی سندوقی خانه‌نشینی هاوسه‌نگ بێت.
ئاماره‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن، له هه‌ر 22 یان 23 هاوڵاتی له هه‌رێم كه‌سێكیان سه‌ربازیی یان كارمه‌ندی ئه‌منییه. ئه‌مه جگه له ژماره‌ی خانه‌نشینی پێشمه‌رگه.
هه‌موو ئه‌مانه‌ش لێكه‌وته‌ی ده‌بێت و بارگرانی ئابووری دروست ده‌كات، له ڕووی داراییه‌وه، سپاردنی زیاتر له 4.4%ی دانیشتوان به كه‌رتی سه‌ربازی و ئه‌منیی، فشارێكی ئێجگار گه‌وره ده‌خاته سه‌ر بودجه‌ی گشتی، ئه‌مه‌ش به‌شه‌كه‌ی تری بودجه كه ده‌بێت بڕوات بۆ وه‌به‌رهێنان، ژێرخان و په‌ره‌پێدانی ئابووری كه‌م ده‌كاته‌وه.
به‌رزبوونی ئه‌م ژمارانه ده‌یسه‌لمێنێت كه مۆدێلی پاراستنی ئاسایش له هه‌رێم هێشتا مۆدێلێكی كلاسیكی پشت به‌ستوو به ژماره‌ی هێزی مرۆییه، نه‌ك مۆدێلی ته‌كنه‌لۆژیی پێشكه‌وتوو.

ژماره‌ى هێزه سه‌ربازیی و ئه‌منییه‌كان (ئینفۆگرافیك)
كۆى مووچه‌خۆران: 1,190,391
پێشمه‌رگه: 152,182
هێزه ئه‌منییه‌كان: 87,505
ئاسایش؛ 42،896
خانه‌نشینی سه‌ربازی؛ 139،015
له 4.43% ى دانیشتوان
ڕێژه‌ی هێزه سه‌ربازییه‌كان
پێشمه‌رگه نزیكه‌ی (2.38%)ی دانیشتوان
ستانداردی جیهانی (0.5% تا 1% ه
هێزه‌كانی پۆلیس (1.37%)ی دانیشتوان
یه‌ك پۆلیس بۆ هه‌ر 73 هاووڵاتیی
ئاسایش نزیكه‌ی (0.67%)ی دانیشتوان
یه‌ك كارمه‌ند بۆ هه‌ر 148 هاووڵاتیی
ئه‌نجام له‌كۆى دانیشتوان
كه‌رتى سه‌ربازیی و ئه‌منیی
له 22 یان 23 هاووڵاتی
كه‌سێكیان سه‌ربازیی یان ئه‌منییه
-
کۆتاییهاتنی قۆناغی دانوستان و دەستپێکی هێرشە چڕەکان؛ هۆکارەکانی بێدەنگیی ئیسرائیل و کێشانی نەخشەی نوێی شەڕ لەلایەن ئەمریکاوە
|
-
نەخشەڕێگای قەندیل و کورد بۆ پرۆسەی ئاشتی؛ یاسای چوارچێوە بەبێ ئیمراڵی بە مردوویی لەدایک دەبێت
|
-
به‌رگریی شارستانی هۆشداریده‌دات؛ ئه‌وانه‌ی ده‌كه‌ونه ئاوه‌وه 25%یان ده‌خنكێن
|
-
سێگۆشەی مەرگ و واقیعی پەرتەوازیی کورد
|
-
پڕۆژەی ڕووناکی؛ یان تەڵەیەکی تاریکی باج و قۆرغکاری؟
|
-
لە نێوان چەکوشی بەغداد و نەمانی چەتری ئەمریکا؛ داهاتووی قەوارەی هەرێم چی بەسەر دێت؟
|
-
لێواری تەقینەوە؛ توندبوونی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران و هەوڵی نەتانیاهۆ بۆ ڕاکێشانی سەرنجی ترەمپ
|
-
پشت پەردەی کودەتاکەی ٢٠١٦ ی تورکیا؛ کودەتا یان سیناریۆیەک بۆ چەسپاندنی دەسەڵاتی ئەردۆغان؟
|
-
گەردەلوولی سەربازی لە نێوان ئەمریکا و ئێران؛ ترەمپ فشاری کشانەوە دەخاتە سەر ئیسرائیل
|
|
|
|