2026-07-08
306 جار خوێنراوەتەوە
ڕ‌اپۆرتێكى ئه‌مریكى پشت په‌رده‌ى به ئامانجگرتنى خوێندنگاکەى میناب له ئێران ئاشكرا ده‌كات
زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و خوێندنگه‌یه بۆ ساڵانێك له‌مه‌وبه‌ر گه‌ڕاونه‌ته‌وه و پێویستیان به وردبینى و تازه‌كردنه‌وه هه‌بووه، له‌گه‌ڵ وردبوونه‌وه له سیستمى دیاریكردنى ئامانجه‌كه
گه‌وره لێپرسراوانى سه‌ربازیی ئه‌مریكا، هۆشدارییهكانیان له بنكه‌ى داتا بایۆمهترییهكان پشتگوێ خستووه، كه باسى له‌وه‌كردووه زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان سه‌باره‌ت به ئامانجى دیاریكراو له ئێران زۆر كۆنه، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش ڕازیبوون به لێدان له ئامانجه‌كه.
به‌وته‌ى سێ سه‌رچاوه بۆ تۆڕى سى ئێن ئێن، لێپرسراوه باڵاكانى سه‌ربازیی ئه‌مریكا، گوێیان به هۆشدارییه‌كان نه‌داوه سه‌باره‌ت به خوێندنگه‌ى میناب له باشورى ئێران و سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش هێرشه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه، كه به‌هۆیه‌وه نزیكه‌ى 200 خوێندكار و مامۆستا كوژران.

وه‌ك سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان پێكردووه، زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و خوێندنگه‌یه بۆ ساڵانێك له‌مه‌وبه‌ر گه‌ڕاونه‌ته‌وه و پێویستیان به وردبینى و تازه‌كردنه‌وه هه‌بووه، له‌گه‌ڵ وردبوونه‌وه له سیستمى دیاریكردنى ئامانجه‌كه، ئه‌وه‌ش پێویستى به ڕه‌زامه‌ندى ئه‌فسه‌رێكى باڵا هه‌یه تا پێگه‌كه بكاته ڕیزى ئامانجه‌كانه‌وه.
به‌ڵام وه‌ك ئه‌و سه‌رچاوانه ئاماژه‌یان پێداوه، گه‌وره لێپرسراوانى سه‌ربازیی ئه‌مریكا هۆشدارییهكانیان به هه‌ند وه‌رنه‌گرتوووه، په‌له‌یان بووه كه به‌زوویى ئامانجیان هه‌بێت بۆ بۆردوومانكردن.
هێرش بۆسه‌ر خوێندنگهكهى شارى میناب له باشورى ئێران، له 28 ى شوبات له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه ئه‌نجامدرا، كه ئه‌وه‌ش یه‌كه‌م ڕۆژى هێرشه‌كانى ئه‌مریكابوو بۆسه‌ر ئێران، به‌هۆیه‌وه 168 خوێندكار و 14 مامۆستا كوژران.
وه‌ك ڕاپۆرته‌كه ئاماژه‌ى پێداوه، لێپرسراوانى ئه‌مریكا پێش چه‌ند ڕۆژێك له هێرشه‌كه زانیویانه پێگه‌كه به هه‌ڵه وه‌ك ئامانج دیاریكراوه و زانیارییه‌كان كۆنن.به‌ڵام دواى تێپه‌ڕینى چه‌ند مانگێك وه‌زاره‌تى جه‌نگى ئه‌مریكا هیچ ڕ‌اپۆرتێكى لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌وباره‌یه‌وه بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
لێپرسراوێكى كۆشكى سى بۆ سى ئێن ئێن ئاشكرایكردووه، تائێستاش لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن و ئه‌مریكا خه‌ڵكى مه‌ده‌نى به ئامانج ناگرێت.

به‌پێى وته‌ى سه‌رچاوه‌یه‌كى سى ئێن ئێن، لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى سه‌ربازیی سه‌ره‌تایى ئه‌وه‌ى ئاشكراكردووه، ئه‌و بۆردومانه‌ى خوێندنگه‌ى شه‌جه‌ره تهیبهى له میناب له 28 ى شوباتى 2026 كردووه‌ته ئامانج، له بنه‌ڕه‌تدا بۆسه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌كى سه‌ر به سوپاى پاسداران بووه كه دراوسێى خوێندنگهكهیه.
به‌پێى وێنه‌كانى مانگى ده‌ستكرد كه بۆ 2013 ده‌گه‌ڕێته‌وه، خوێندنگه‌كه و بنكه‌كه‌ى سوپاى پاسداران به‌شێكبوون له یه‌ك كۆمه‌ڵگه، به‌ڵام به‌پێى وێنه‌كانى 2016 پهرژینێكى جیاكه‌ره‌وه له نێوان خوێندنگه و بنكه‌كه‌دا كراوه، له كانوونى یه‌كه‌مى 2025 دا وێنه‌ى چه‌ند كه‌سێك ده‌رده‌كه‌وێت كه له یاریگاى خوێندنگه‌كه‌دا یارى ده‌كه‌ن.
به‌پێى به‌شێكى تر‌ى لێكۆڵینه‌وه‌كان، به‌هۆى بڕیارى خێراى سه‌رۆكى ئه‌مریكا بۆ وه‌شاندنى گورز له ئێران، زۆربه‌ى زانیارییه‌كانى وه‌زاره‌تى جه‌نگی ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئامانجه‌كانى ئێران نوێ نه‌كراونه‌ته‌وه، هه‌ر ئه‌مه‌ش هۆكار بووه ئه‌و خوێندنگه‌یه به هه‌ڵه به ئامانج بگیرێت.

-
کۆتاییهاتنی قۆناغی دانوستان و دەستپێکی هێرشە چڕەکان؛ هۆکارەکانی بێدەنگیی ئیسرائیل و کێشانی نەخشەی نوێی شەڕ لەلایەن ئەمریکاوە
|
-
نەخشەڕێگای قەندیل و کورد بۆ پرۆسەی ئاشتی؛ یاسای چوارچێوە بەبێ ئیمراڵی بە مردوویی لەدایک دەبێت
|
-
به‌رگریی شارستانی هۆشداریده‌دات؛ ئه‌وانه‌ی ده‌كه‌ونه ئاوه‌وه 25%یان ده‌خنكێن
|
-
سێگۆشەی مەرگ و واقیعی پەرتەوازیی کورد
|
-
پڕۆژەی ڕووناکی؛ یان تەڵەیەکی تاریکی باج و قۆرغکاری؟
|
-
لە نێوان چەکوشی بەغداد و نەمانی چەتری ئەمریکا؛ داهاتووی قەوارەی هەرێم چی بەسەر دێت؟
|
-
لێواری تەقینەوە؛ توندبوونی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران و هەوڵی نەتانیاهۆ بۆ ڕاکێشانی سەرنجی ترەمپ
|
-
پشت پەردەی کودەتاکەی ٢٠١٦ ی تورکیا؛ کودەتا یان سیناریۆیەک بۆ چەسپاندنی دەسەڵاتی ئەردۆغان؟
|
-
گەردەلوولی سەربازی لە نێوان ئەمریکا و ئێران؛ ترەمپ فشاری کشانەوە دەخاتە سەر ئیسرائیل
|
|
|
|