2026-07-08
204 جار خوێنراوەتەوە
ورده‌كارى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى سووریا؛ چى لایه‌نێك سوودمه‌نده ؟
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى سووریا ئامارى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى ڕۆژى سێشه‌ممه‌ى دیمه‌شقى بڵاوكرده‌وه كه ته‌نها 10 كیلۆمه‌تر له شوێنى مانه‌وه‌ى ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا دووربوو كه به سه‌ردانێك له‌و وڵاته‌بوو.
به‌وته‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى سووریا، 31 كه‌س له ته‌قینه‌وه‌كه‌ى دیمه‌شق برینداربوون، برینى زۆربه‌یان چاره‌سه‌ركراوه و ته‌نها پێنج كه‌سیان له‌ژێر چاودێرى پزیشكدا ماونه‌ته‌وه.
ته‌قینه‌وه‌كه چه‌ند كیلۆمه‌ترێك له هۆتێل فۆرسینز دووربووه كه ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نساى لێمابوه‌وه، له‌كاتێكدا به سه‌ردانێكى ڕه‌سمى له ئێواره‌ى دووشه‌ممه‌وه له سووریا بوو.
هه‌رچه‌نده كۆشكى ئیلیزێ هه‌رزوو ڕایگه‌یاند سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا سه‌لامه‌ته و گوێى له ته‌قینه‌وه‌كه‌ش نه‌بووه، به‌ڵام هه‌ر له‌گه‌ڵ گه‌یشتنى بۆ كۆشكى سه‌رۆكایه‌تى سووریا و بینینى ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكى ئه‌و وڵاته، ماكرۆن له هه‌واڵى ته‌قینه‌وه‌كه ئاگادار كراوه‌ته‌وه.
ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكى سووریا، كاردانه‌وه‌ى میوانه‌كه‌ى له كاتى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى دیمه‌شق به ئازایانه ناوبردووه و ستایشى كردووه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش به‌رده‌وامى به سه‌ردانه‌كه داوه.
به‌وته‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆى سووریا، ئامانجى یه‌كه‌م له ته‌قینه‌وه‌كه‌ى ڕۆژى سێشه‌ممه له دیمه‌شق، ئه‌و ڕێوشوێنه ئه‌منییه بووه كه بۆ سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا گیراوه‌ته‌به‌ر.

ئه‌نه‌س خه‌تاب، وه‌زیرى ناوخۆى سووریا، له‌باره‌ى ته‌قینه‌وه‌كه‌وه ڕایگه‌یاندووه، هێشتا ڕێگاكانى ئه‌و شوێنه‌ى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى تێدا بووه داخراون، لایه‌نى پسپۆڕى وه‌زاره‌ته‌كه‌ش ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كردووه و تۆمارى كامێرا‌كان و ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ى بۆمبه چێنراوه‌كه‌ى تێدا بووه هه‌ڵگرتووه.
به‌وته‌ى وه‌زیرى ناوخۆى سووریا، ته‌قینه‌وه‌ى یه‌كه‌م له سه‌عات 10 و 15 ده‌قیقه‌ى به‌یانى بووه، ته‌قینه‌وه‌ى دووه‌میش پاش هه‌شت ده‌قه ڕوویداوه، زۆربه‌ى برینداره‌كانیش ئه‌ندامى وه‌زاره‌تى ناوخۆ بوون.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه، نوره‌دین بابا وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ناوخۆى سووریا ئاشكرایكردووه، بۆمبه چێنراوه‌كه پێش چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ك له ته‌قینه‌وه‌كه چێنراوه، ئێستاش به‌دواى بكه‌رانى ئه‌و دوو ته‌قینه‌وه‌یه‌دا ده‌گه‌ڕێین.

ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه له‌كاتێكى هه‌ستیاردابوو، ده‌سه‌ڵاتدارانى سووریاى تووشى ئیحراجى كرد، كاتێك ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا له‌و وڵاته‌بوو، به‌پێى ڕ‌اپۆرتێكى شه‌رقولئه‌وسه‌ت، كه پشتى به شیكردنه‌وه‌ى چه‌ند پسپۆڕێكى ئه‌منیی و شاره‌زا به‌ستووه، ئه‌و لایه‌نانه‌ى سودمه‌ندن له ته‌قینه‌وه‌كه، پاشماوه‌كانى ڕ‌ژێمى پێشووى سووریا و ڕێكخراوى داعشن.ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه پێشتر توركیا به‌وه تۆمه‌تبار كراوه پشتیوانى داعشى كردووه و ئێستاش به‌هۆى دژایه‌تیه‌كانى بۆ فه‌ڕه‌نسا گومان ده‌كرێت ده‌ستى هه‌بووبێت له‌وه‌ى ئاسانكارى بۆ ئه‌و چالاكییه‌ى داعش كردووه.
-
کۆتاییهاتنی قۆناغی دانوستان و دەستپێکی هێرشە چڕەکان؛ هۆکارەکانی بێدەنگیی ئیسرائیل و کێشانی نەخشەی نوێی شەڕ لەلایەن ئەمریکاوە
|
-
نەخشەڕێگای قەندیل و کورد بۆ پرۆسەی ئاشتی؛ یاسای چوارچێوە بەبێ ئیمراڵی بە مردوویی لەدایک دەبێت
|
-
به‌رگریی شارستانی هۆشداریده‌دات؛ ئه‌وانه‌ی ده‌كه‌ونه ئاوه‌وه 25%یان ده‌خنكێن
|
-
سێگۆشەی مەرگ و واقیعی پەرتەوازیی کورد
|
-
پڕۆژەی ڕووناکی؛ یان تەڵەیەکی تاریکی باج و قۆرغکاری؟
|
-
لە نێوان چەکوشی بەغداد و نەمانی چەتری ئەمریکا؛ داهاتووی قەوارەی هەرێم چی بەسەر دێت؟
|
-
لێواری تەقینەوە؛ توندبوونی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران و هەوڵی نەتانیاهۆ بۆ ڕاکێشانی سەرنجی ترەمپ
|
-
پشت پەردەی کودەتاکەی ٢٠١٦ ی تورکیا؛ کودەتا یان سیناریۆیەک بۆ چەسپاندنی دەسەڵاتی ئەردۆغان؟
|
-
گەردەلوولی سەربازی لە نێوان ئەمریکا و ئێران؛ ترەمپ فشاری کشانەوە دەخاتە سەر ئیسرائیل
|
|
|
|