2026-03-18 253 جار خوێنراوەتەوە

رۆیتەرز: ئەمریكا هانی سوریا دەدات هێز دژی حزبوڵا بجوڵێنێت

ناوەندی هەواڵ

ئاژانسی رۆیتەرز بە پشت بەستن بە سەرچاوەی باوەڕپێكراو، ئاشكرایكردووە ئەمریكا هانی سوریا دەدات هێز بنێرێتە رۆژهەڵاتی لوبنان بۆ هاوكاریكردن لە چەككردنی حزبوڵای لوبنانی.

سەرچاوەكان روونیان كردووەتەوە، دیمەشق دوودڵە لە رازیبوون بەو پێشنیازەی ئەمریكا، ئەوەش لە ترسی تێوەگلان لە جەنگی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دروستبوونی شەڕی تائیفی.

بەوتەی سەرچاوەكان، پێشنیازەكە لە ساڵی رابردوەوە كراوە، بەڵام لەگەڵ سەرهەڵدانی جەنگ دژ بە ئێران، جارێكی تر داوا لە سوریا كراوە ئەو كارە بكات.

وەك سەرچاوەكان بۆ رۆیتەرز ئاشكرایانكردووە، دیمەشق و هاوپەیمانەكانیان رێككەوتوون سوریا لە دەرەوەی ئەو جەنگە بمێنێتەوە كە دژ بە ئێران و حزبوڵا دەستیپێكردووە.

هۆكاری دوودڵی دیمەشق لە پەسەندكردنی ئەو داوایە، ترسە لەوەی ئێران هاوشێوەی وڵاتانی ناوچەكە هێرشی موشەكی و درۆنیی بكاتە سەر دیمەشق و ناوچەكانی دیكەی سوریا، جگە لەوەی پەسەندكردنی داواكە دەبێتەهۆی سەرهەڵدانی ناڕەزایی شیعەكانی سوریا. بەڵام دەسەڵاتدارانی سوریا رەزامەندییان داوە دژی هەر هەوڵێكی حزبوڵا لەسەر سنورەكەیان بوەستنەوە. 

 

  • سوپای ئیسرائیل: بە 50 فڕۆکەی جەنگی هێرشمانکردە سەر ئێران

  • پژاک : حدکا و کۆمەڵە بە دوورخستنەوەیان لە "کۆنگرەی ئازادیی ئێران" تۆمەتبار دەکات

  • ئەنجوومەنی باڵای دادوەری: هیچ بڕیارێک بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان دەرنەچووە

  • رۆژنامەنووسێک بە رووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا

  • ڕۆژنامەی تایمز: کچەزای حەسەن بەننا لەسەر دەستدرێژیکردنە سەر ئافرەتان دادگایی دەکرێت

  • جێگرەوەی لاریجانی؛ محەمەد باقر زولقەدر كێیە؟

  • وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌؛ 28ی ئەم مانگە بڕیار لەسەر چارەنووسی دەوامی ناوەندەکانی خوێندن دەدات

  • ئیسرائیل شەوێكی قورسی بەڕێكرد

  • نمونەی جوتیارەکە لەنێوان زاگرۆس هیواو ئەبووبەکر کاروانی دا

سەرەکی