پارێزگای هەولێر
2026-03-17 325 جار خوێنراوەتەوە

هەولێر؛ ئەمساڵ مەراسیمی فەرمی بۆ نەورۆز ئەنجام نادرێت

ناوەندی هەواڵ

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، تەواوبوونی ئامادەکارییەکانی پارێزگاکەی بۆ پێشوازیکردن لە جەژنی ڕەمەزان و نەورۆز ڕاگەیاند،  ئاماژەی بەوەشکرد،  پلانێکی تۆکمە بۆ پاراستنی ئارامی و دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان لە ڕۆژانی پشوودا جێبەجێ دەکرێت.

پارێزگاری هەولێر  بەمیدیاکانی وت، هەموو فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان، نەخۆشخانەکان و دەزگا فریاگوزارییەکان خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و بەبێ پشوو کار دەکەن. جەختیشی کردەوە کە هێزە ئەمنییەکان لە هەماهەنگیدان بۆ پاراستنی سەقامگیری

 ئومێد خۆشناو هۆشداری دا کە ڕێگە نادەن لە ڕۆژانی پشوودا هیچ زێدەڕۆییەک بکرێتە سەر زەوی و موڵکی دەوڵەت و سەرپێچیکاران ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.

لەبارەی مەراسیمەکانی نەورۆزەوە، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند،  بەهۆی ڕەوشی ناوچەکەوە، ئەمساڵ پارێزگا هیچ مەراسیمێکی فەرمی ساز ناکات، بەڵام هاووڵاتیان ئازادن لە ئەنجامدانی کەرنەڤاڵی جەماوەری و کردنەوەی ئاگری نەورۆز، بەو مەرجەی پابەندی ڕێسا و پاراستنی ئارامی بن.

  • وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان ڕووبەڕووی لێپێچینەوەتان دەکاتەوە

  • "کۆنگرەی ئازادیی ئێران"؛​هێرشکردنە سەر حزبە کوردییەکان و چڕکردنەوەی سەرکوتکاری سەرکۆنە دەکەن

  • ئیتڵاعاتی ئێران تەرمی شەهیدەکان ڕادەستی خانەوادەی شەهیدەکان ناکاتەوە

  • پێنج پێشمەرگەی حزبی دیموکرات لە بۆسەیەکی سوپای پاسداران دا شەهید کران

  • سەنتەری میترۆ بۆ پارتی و یەکێتی: یاسا مەكەنە خزمەتكاری سیاسەت

  • سه‌رۆكوه‌زیرانى پاكستان:له‌ هه‌موو كات زیاتر له‌ ڕێككه‌وتنى ئه‌مریكا و ئێران نزیكین

  • "لۆزانێکی نوێ" بەڕێوەیە

  • كەیسی شێروان شێروانی دەگەیەندرێتە دورترین سەرۆك وەزیران

  • ناوەڕۆکی وتەکانی سودانی لە وتاری ماڵئاوایی

سەرەکی