2025-05-31 295 جار خوێنراوەتەوە

ئیسرائیل 'دەوڵەتی جولەکەکان' لە غەززە دروست دەکات

ئیرادە میدیا

سەرۆکی فەرەنسا لە بەیاننامەیەکدا پشتیوانی لە بەفەرمی کردنی دەوڵەتێکی فەلەستینی کرد، لە بەرامبەردا وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند  ئیسرائیل  لەبەرنامەیدایە "دەوڵەتی جوولەکەکانی ئیسرائیل" لە غەززە دروست بکات.

وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند، "دەوڵەتی جولەکەکانی ئیسرائیل" لە کەرتی غەززە دروست دەکەین، ئەوەش دوای ڕۆژێک لە ڕاگەیاندنی دامەزراندنی 22 کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی نوێ لە ناوچە داگیرکراوەکان دێت، ده‌شڵێت: "فراوانکردنی نیشتەجێبون لە کەرتی ڕۆژئاوای غەززە  وەڵامی ئێمەیە بۆ ماکرۆن و هاوڕێکانی".

ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل، لە بەیاننامەیەکدا کە لەلایەن نوسینگەکەیەوە بڵاو کراوەتەوە وەڵامی ئیمانوێڵ ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسای دایەوە.

کاتز ڕایگەیاندووە، "دەوڵەتی جولەکەکانی ئیسرائیل" لە کەرتی غەززە دادەمەزرێنێت، ئەوەش دوای ڕۆژێک لە ڕاگەیاندنی دامەزراندنی 22 شوێنی نیشتەجێبونی نوێ لە ناوچە داگیرکراوەکان و ئەوەشی ڕاگەیاند: "فراوانکردنی نیشتەجێبوون لە کەرتی غەززە وەڵامی ئێمەیە بۆ ماکرۆن و هاوڕێکانی".

وتیشی: "ئەوە وەڵامێکی یەکلاکەرەوەیە بۆ ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییانەی کە هەوڵدەدەن زیانمان پێ بگەیەنن و دەستگرتنمان لەسەر ئەو زەوییە لاواز بکەن، هاوکات پەیامێکی ڕوونە بۆ ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا و هاوڕێکانی، ئەوان لەسەر کاغەز دان بە دەوڵەتێکی فەڵەستینیدا دەنێن، ئێمەش دەوڵەتی جولەکەکانی ئیسرائیل لێرە لەسەر زەوی دادەمەزرێنین."

پێشتر، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنساڕایگەیاند، داننان بە دەوڵەتی فەڵەستین "تەنها ئەرکێکی ئەخلاقی نییە، بەڵکو داواکارییەکی سیاسییە."

  • رۆژهەڵات..لەحوكمڕانى سەفەوییەكانەوە بۆ كۆمارى ئیسلاميى ئێستا

  • ئایا عێراق دەبێتە پەناگەیەکی ئارام بۆ حوسییەکان؟

  • رایخى سێهەم.. ناسراوترین لۆگۆى جیهان

  • نێڵسۆن ماندێلا.. ئەو پیاوە لێبوردەیەى سەرەتا ناوى گێرەشێوین بو

  • جۆزیف گۆبڵز.. ئەو وەزیرەى تەنها رۆژێك راوێژكارى ئەڵمانیا بو

  • ئەو سەرۆكەى رۆژێك پێش مردنى وتارێكى نوسى و تەنها خۆى بینى

  • هۆچی منە.. چێشتلێنەرێك دەرگاى دۆزەخ بۆ ئەمریكییەكان دەكاتەوە

  • عیدی ئەمین..لە نێوان ستەم و پرتەقاڵ خواردن و رەفتاری نامۆدا

  • ناپلیۆن..ئەو ئیمپراتۆرەى لە پشیلە دەترسا و دەنگى زۆر ناخۆشبو

سەرەکی