ئۆجەلان
9   کاتژمێر پێش ئێستا 45 جار خوێنراوەتەوە

چۆن بە پلانگێڕییەکی نێودەوڵەتی ئۆجەلان دەستگیرکرا؟

ئیرادە میدیا/ ناوەندی هەواڵ

ئەمڕۆ 26 ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر جێبەجێکردنی یەکەم هەنگاوی پلانگێریی نێودەوڵەتی بۆ دەستگیرکردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان، کە تێیدا ئەمریکا و ئیسرائیل ڕۆڵی کاریگەرییان هەبوو و لە تورکیا زیاتر پەرۆشی دەستگیرکردنی ئۆجەلان بوون.

پلانەکە چۆن کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە؟

هاوینی 1998 دەوڵەتی تورکیا لە ڕێگەی وەزارەتی دەرەوەوە، پەیامێکی هەڕەشەئامێزی ئاراستەی حافز ئەسەدی سەرۆکی ئەو کاتەی سوریا، لە پەیامەکەدا داوای دەستبەجێ ڕادەستکردنەوەی ئۆجەلانیان کرد، بەڵام لە سەرەتادا ئەم داوایە ڕەتکرایەوە، بەمەش تورکیا فشارەکانی بۆسەر سوریا زیاد کرد و تا دواجار لە مانگی ئەیلولی 1999 لە ڕێگەی وەزیری بەرگرییەوە هەڕەشەی هێرشکردنە سەر سوریای لە ئەگەری ڕادەستکردنەوە یان دەرنەکردنی ڕاگەیاند.

ڕۆژی 9ی تشرینی یەکەمی 1999 لەژێر فشاری تورکیا، ئۆجەلان سوریای بەجێهێشت و بەدوای پەناگەیەکدا دەگەڕا بۆ ئەوەی بتوانێت لەوێوە تێکۆشانی بزوتنەوەی ئازادی کوردستان درێژە پێبدات.


دەستپێکی گەشتێک بەرەو ئازادی

دوای ئەوەی لە ڕێگەی پەرلەمانی ڕووسیاوە، ژمارەیەک پەرلەمانتار ڕەزامەندی نیشتەجێبوونیان بۆ ئۆجەلان لە حکومەتی وڵاتەکەیان وەرگرت، ئۆجەلان یەکەمین وێستگە گەشتەکەی لە ڕووسیا بوو، بەڵام هەرزوو بە فشاری تورکیا، ئەمریکا و ئیسرائیل، ڕووسیا لە هێشتنەوەی ئۆجەلان پەشیمان بووەوە و نەیهێشت بمێنێتەوە.

دواجار گەشتی دووەمی ئۆجەلان، بەرەو ئیتاڵییا بوو، بەڵام لەوێ لەلایەن پۆلیسی ئەو وڵاتەوە بە بیانوی هەڵگرتنی گەشتنامەی ساختەوە، دەستگیر دەکرێت، هەر لەو کاتەشدا تورکیا داوا لە ئیتاڵیا دەکات ڕادەستی بکاتەوە، بەڵام ئیتاڵیا ڕازی نابێت و دوای دوو مانگ لە مانەوەی، لە وڵاتەکەی دەری دەکات.

سێیەمین وێستگەی گەشتەکەی بەرەو ئازادی، ئۆجەلان لە ڕێگەی سەرۆک وەزیرانی یۆنانەوە داوای لێکرا بچیتە وڵاتەکەی و ئامادەن مافی مانەوەی پیبدەن، بەڵام لەگەڵ گەیشتنی بە فڕۆکەخانەی ئەسینای پایتەختی یۆنان، وەک خۆی دەڵێت: هەرکە لە فڕۆکە دابەزی، بەپرسی دەزگای هەواڵگری یۆنان، دەچێتە بەردەمی و پێی دەڵێت: پێموتراوە، نەهێڵم پێ بخەیتە وڵاتەکەمانەوە.

دواجار ئۆجەلان لەم سەرزەمینە گەورەیەدا پەناگەیەک نامێنێ خۆی تێیدا بپارێزێت، بێ ئاگا لەوەی هەمووان ڕێککەوتوون تا لەسەر سینییەکی ئامادە ڕادەستی تورکیای بکەن.

پاش ئەوەی هیچ وڵاتێک ئامادە نابێت ئۆجەلان لەخۆ بگرێت، یۆنان بە پلانی ناتۆ و ئیسرائیل، بە نهێنی داوای لێدەکەن بەرەو ئەفریقای باشوور و بەدیاری کراوی بچێتە وڵاتی کینیا، تا لەوێ لە باڵویزخانەی یۆنان پەناگەیەکی بۆ دابین بکرێت دوای مانەوەی بۆ ماوەیەکی کەم لە باڵویزخانەی یۆنان، ئۆجەلان بە هاوکاری ئەو وڵاتە گەشتێکی بۆ ڕێک دەخرێت تا بچێتە هۆڵەندا، ڕۆژی ١٤ی شوباتی 1999، لە ڕێگەی باڵوێزخانەی یۆنان بۆ فڕۆکەخانە، لەلایەن مۆساد و سی ئای ئەیەوە بە ئۆپەراسیۆنێکی هەواڵگری دەستگیری دەکەن و هەر ئەو ڕۆژە بە فڕۆکەیەکی تایبەت، ڕەوانەی تورکیای دەکەنەوە.

وەک ئۆجەلان دەڵێت: ئەوانەی دەستگیرییان کردووە، چاوشینی باڵابەرز و سپی پێست بوون، ئەوان هەرگیز لە تورک نەدەچوون، بەڵکو لە خەڵکی رۆژئاوا دەچوون، لەوێوە بۆم دەرکەوت ئەوەی بەرامبەرم کراوە، گەلەکۆمەیەکی نێودەوڵەتییە و ئەوەشی منی دەستگیرکرد، پلانێکی هاوبەشی دەزگای هەواڵگری ئەمریکا و ئیسرائیلە.


بۆچی پلانگێڕی؟

بەهۆی ئەندامبوونی تورکیا لە هاوپەیمانیەتی ناتۆ و پێگە ستراتیژییەکەی لەو هاوپەیمانیەتییەدا، وڵاتانی ناتۆ لەسەرووشیانەوە ئەمریکا، بەردەوام دژایەتی بزوتەنەوەی ئازادی باکووری کوردستانیان کردووە، ئەویش لەبەر دوو هۆکار:

یەکەم: هۆکاری ئایدۆلۆژی
بەهۆی ئایدۆلۆژیای ئۆجەلان بۆ ڕێگەی چارەی پرسی کورد و بە دیموکراتیزەکردنی تورکیا لەلەیەک، لەلایەکی ترەوە چەسپاندنی بیری سۆشیالیزمی دیموکراتی کە ئەمریکا وەک دژبەری خۆی دەیبینی، هۆکاری سەرەکی ئەو دژبەریەیە کە ساڵانێکە بەرامبەر بە ئۆجەلان و بزوتنەوەی ئازادی کوردستان هەنگاوی بۆ دەنێ.

دووەم: هۆکاری بەرژەوەندی

بەهۆی ئەو بەرژەوەندییە قوڵ و فراوانەی، ئەمریکا لەگەڵ تورکیا هەیەتی، هۆکارێکی سەرەکی بوو تا هاوکاری تورکیا بکات لە کۆتاییهێنان بە بزوتنەوەی کوردی لە باکووری کوردستان، بەمەش هەم لە لایەنی هەواڵگرییەوە بیگرە تا دەگاتە پیشەسازی سەربازی هاوکارێکی بەردەوامی تورکیایە.

دوای دەستگیرکردنی ئۆجەلان لەلایەن مۆساد و سی ئای ئەیەوە، ڕۆژی 15ی شوباتی 1999 لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: نازانین بۆچی ئۆجەلانیان ڕادەستی ئێمە کرد؟، بەمەش دەردەکەوێت، پڕۆسەی دەستگیرکردنی ئۆجەلان، بە پلانگێڕییەکی نێودەوڵەتی ئەنجام درا.

  • مووچه‌ى مانگى هه‌شت زۆر دواده‌كه‌وێت‌و ده‌چێته‌ هه‌فته‌ى داهاتووتر

  • رۆهلات عه‌فرین چۆن‌و بۆچى چوه‌ دیمه‌شق؟

  • چۆن بە پلانگێڕییەکی نێودەوڵەتی ئۆجەلان دەستگیرکرا؟

  • باوه‌شه‌ گه‌رمه‌كه‌ى بارزانى‌و فیدان‌و نامه‌كه‌ى مه‌زڵوم عه‌بدى

  • پێشبینیكاره‌ به‌ناوبانگه‌كه‌ى جیهان له‌باره‌ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران‌و ئاینده‌ى كورده‌وه‌ زانیاریى دڵخۆشكه‌ر ئاشكراده‌كات

  • ئەمریكا روبەڕوبونەوەى میلیشیاكانى شیعە دوادەخات

  • تورکیا بەهێنانی 20 هەزار ئیخوان لە حەلەبەوە هەڕەشە لە سوریای داهاتو دەکات

  • مەزڵوم کۆبانێ، مێزەکەی ئەحمەد شەرعی قڵپکردەوە

  • سه‌ربارى ڕێكه‌وتن‌و ئاگربه‌ست گروپه‌ سوریه‌كانى سه‌ر به‌توركیا گه‌مارۆى سه‌ر كوردیان نه‌شكاندوه‌و مه‌ترسییه‌كى گه‌وره‌ له‌ئارادایه‌

سەرەکی