2025-05-20 248 جار خوێنراوەتەوە

وەزارەتى نەوتى عێراق گرێبەستەكانی مەسرور بارزانی رەتکردەوە

وەزارەتى نەوتى عێراق لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، ئەو گرێبەستە نەوت و غازەی حکومەتی هەرێم کردوویەتی رەتی دەکەینەوە و دژی یاساکانی حکومەتی عێراقی فیدراڵە.

وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ڕایگه‌یاند، ڕێکارەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ گرێبەستکردن بۆ وەبەرهێنانی کێڵگەی میران و کێڵگەی تۆپخانە-کوردمیر لە پارێزگای سلێمانی پێشێلکردنی ئەو بڕیارانەیە کە لەلایەن دادگای فیدڕاڵیی عێراق دەرچوە، کە ئاماژەی بە نایاساییبونی ئەو گرێبەستانە کردوە کە دوای دەرچونی بڕیاری دادگای باڵا فیدڕاڵی ئەنجامدراون.

دەشڵیت،  "سامانە سروشتییەکانی خاکی عێراق وەکو نەوت موڵکی هەموو تاکێکی عێراقە" پێویست بوو حکومەتی هەرێم پێش گرێبەستەکە گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ بکردایە، گرێبەستەکەی حکومەتی هەرێم لەگەڵ دوو کۆمپانیای ئەمریکی پێچەوانەی بڕیاری دادگای فیدراڵییە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەوەی حکومەتی هەرێم کردوویەکی پێشێلکارییەکی روونی دەستووری عێراقە و وەبەرهێنان لە نەوت و گازی عێراق تەنها لە رێگەی بەغدادەوە دەبێت  و گرێبەستەکان بەگوێرەی دەستوور و بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی پوچەڵن.

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە ئێستا بەسەردانێك لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكایە، لە نوسینێكدا لە سەكۆی " ئێكس" رایگەیاند، قۆناغێکی نوێی پەیوەندییەکانی کوردستان و ئەمریکا دەستپێدەکات کە دوو گرێبەستی چەند ملیار دۆلاری لەگەڵ کۆمپانیای HKN Energy و Western Zagros Resources واژۆ دەکەین، ئەم گرێبەستانە دەبێتە هۆی دابینكردنی وزە ملیۆنان کەس و هەلی کار دەڕەخسێنێت و بناغەی ئابوری کوردستان بەهێزتر دەکەن.

  • عێراق لە روى ئابورییەوە دەبێتە چوارەمین وڵاتى عەرەبى

  • ئەمریکا: ئـێران گەروى هورمز دابخات ئابوری وڵاتەکەی بە یەکجاری لەناو دەبات

  • نرخى بلیتى فرۆكە بۆ لوبنان گران دەبێت

  • كەركوك.. 20 بارهەڵگر گەنمى جوتیاران رەتكرایەوە

  • دواى شەش مانگ لە داخستنى؛ بۆرسەى دیمەشق كرایەوە

  • یەدەگێكى گەورەى نەوت و غاز لە سەڵاحەدین ئاشكرادەكرێت

  • بەرهەمهێنانى نەوتى وڵاتانى ئۆپیك پڵەس زیاد دەكات

  • سودانی بە دوو مەرج بڕیاریداوە مووچەی مانگی پێنج بنێرێت

  • سلێمانی؛ ساڵانە 127 هەزار و 750 تۆن مریشک و 650 ملیۆن هێلکە بەرهەم دەهێنرێت

سەرەکی