2025-05-18 142 جار خوێنراوەتەوە

مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت

ناوەندی هەواڵ

وەزارەتی دارایی وادەی دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی ئاشکراکرد.

وەزارەتی درایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ڕۆژی دووشەممە  19ی ئایاری 2025مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵا لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی  وەزارەتی درایی و ئابوری حکومەتی هەرێم، سەرجەمی تەمویلی مووچەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵا لەداهاتی ناوخۆ خەرج دەکرێت.

هەفتەی ڕابردوو دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار لە هەرێم دەستیپیکرد، و بڕیاریشە لەم هەفتەیەدا لیستی مووچەی مانگی پێنج و تەرازووی پێداچوونەوە بۆ بەغدا بنێردرێت بۆئەوەی پێش هاتنی جەژنی قوربان بەغدا پارە بنێرێت و مووچەخۆران لە هەرێم مووچە وەربگرن.

  • عێراق لە روى ئابورییەوە دەبێتە چوارەمین وڵاتى عەرەبى

  • ئەمریکا: ئـێران گەروى هورمز دابخات ئابوری وڵاتەکەی بە یەکجاری لەناو دەبات

  • نرخى بلیتى فرۆكە بۆ لوبنان گران دەبێت

  • كەركوك.. 20 بارهەڵگر گەنمى جوتیاران رەتكرایەوە

  • دواى شەش مانگ لە داخستنى؛ بۆرسەى دیمەشق كرایەوە

  • یەدەگێكى گەورەى نەوت و غاز لە سەڵاحەدین ئاشكرادەكرێت

  • بەرهەمهێنانى نەوتى وڵاتانى ئۆپیك پڵەس زیاد دەكات

  • سودانی بە دوو مەرج بڕیاریداوە مووچەی مانگی پێنج بنێرێت

  • سلێمانی؛ ساڵانە 127 هەزار و 750 تۆن مریشک و 650 ملیۆن هێلکە بەرهەم دەهێنرێت

سەرەکی