2025-05-15 181 جار خوێنراوەتەوە

بە بڕی 10 ملیار دۆلار وەبەرهێنان لە بنکەیەکی سەربازی ئەمەریکا دەکرێت

ناوەندی هەواڵ

قەتەر بەبەهای 10ملیار دۆلار وەبەرهێنان لە بنکەی ئاسمانی عودەیدەی ئەمەریکا دەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی ئایاری2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئەمریکا خاوەنی بەهێزترین کەرتی سەربازییە لە جیهاندا، وتیشی گەورەترین بودجەی سەربازی بۆ سوپای وڵاتەکە تەرخان دەکات.

سەرۆكی ئەمریكا ئاشكرای دەكات قەتەر بە بەهای 42 ملیار دۆلار گرێبەستی كڕینی چەكی ئیمزا كردوە و 10 ملیار دۆلاریشی بۆ بونیادتنانی سەربازیی تەرخان دەكرێت.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی لە بنكەی سەربازیی عەدید لە قەتەر رایگەیاند، بڕیارە  ئەمریكا بە بەهای 42 ملیارد دۆلار چەك بە قەتەر بفرۆشێت.

وتیشی" لە پێشینەی کارەکانی کۆتاییهێنانە بە ململانێکان، بەڵام درێغی ناکات لە بەکارهێنانی هێز بۆ بەرگریکردن لە هاوبەشەکانی ئەمەریکا.

"قەتەر بەبەهای 10 ملیار دۆلار وەبەرهێنان لە بنکەی ئاسمانی عودەیدەی ئەمەریکا دەکات".

رۆژی سێشەممە، دۆناڵد ترەمپ گەشتێکی چەند رۆژەی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستپێکرد و وێستگەی یەکەمی سەردانەکەی سعودیە بوو، دواتریش گەیشتە قەتەر وسەردانەکەی لەو وڵاتە یەک رۆژی خایاند و ئەمڕۆش گەیشتە ئەبوزەبی پایتەختی ئیمارات.

  • عێراق لە روى ئابورییەوە دەبێتە چوارەمین وڵاتى عەرەبى

  • ئەمریکا: ئـێران گەروى هورمز دابخات ئابوری وڵاتەکەی بە یەکجاری لەناو دەبات

  • نرخى بلیتى فرۆكە بۆ لوبنان گران دەبێت

  • كەركوك.. 20 بارهەڵگر گەنمى جوتیاران رەتكرایەوە

  • دواى شەش مانگ لە داخستنى؛ بۆرسەى دیمەشق كرایەوە

  • یەدەگێكى گەورەى نەوت و غاز لە سەڵاحەدین ئاشكرادەكرێت

  • بەرهەمهێنانى نەوتى وڵاتانى ئۆپیك پڵەس زیاد دەكات

  • سودانی بە دوو مەرج بڕیاریداوە مووچەی مانگی پێنج بنێرێت

  • سلێمانی؛ ساڵانە 127 هەزار و 750 تۆن مریشک و 650 ملیۆن هێلکە بەرهەم دەهێنرێت

سەرەکی