2025-04-17 161 جار خوێنراوەتەوە

سەرۆکی کەتبیەی شوهەدا: كەمپی زیلكان ئیدلیبی عێراقە بۆ توركیا

ناوەندی هەواڵ

سەرۆكی كەتبیەی شوهەدا دەڵێت، كەمپی زلیكان لە موسڵ یەكێكی دیکەیە لە ئیدلبەكانی عێراق بۆ توركەكان، چاوەڕوان دەكەین لایەنە پەیوەندیدارەكان ڕێكاری پێویست بگرنەبەر پێش ئەوەی عێراقییە سەربەرزەكان ناچار بن دژی ئەم هەڕەشەیە بووەستنەوە.

 ئەبو عەلا ولائی، سەرۆكی كەتبیەی شوهەدا سەبارەت بە بوونی هێزەكانی توركیا لە كەمپی زیلكان و كاری سیخوڕی و بوونی گرووپی چەكداری سەر بە ئەنقەرە،لەڕاگەیەنراوێکدا باس لەمەترسییەکانی کەمپی زیلکان دەکات و دەڵێت،كەمپی  زیلکان لە موسڵ یەكێكی دیکەیه لە ئیدلبەكانی عێراق بۆ توركەكان، كە تیایدا مەشقكردن و سیخوڕی و گوێگرتن لە سەرجەم یەكە ئیداری و ئەمنی و سەربازییەكانی عێراق بە بەردەوامی بەڕێوەدەبەن.

دەشڵێت، ئەو كارانەی توركیا مەترسییەكی ئەمنی جددی لەسەر عێراق و سەروەرییەكەی درووست دەكات.

وەڵائی هۆشداری دەدات و ڕایدەگەیەنێت، ئەوان چاوەڕێی گرتنەبەری ڕێكار لە ڕێگەی لایەنە پەیوەندیدارەكانی وڵاتەوە دەكەن، پێش ئەوەی عێراقییە سەربەرزەكان ناچار بن بەرامبەر ئەو هەڕەشەیە بێدەنگی بشكێنن.

پێشتر دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق، تێوەگلانی ئەنقەرەی لە پێكهێنانی میلیشیا ناوخۆییەكانی عێراق ڕاگەیاند.

بەپێی ئەو بەڵگەنامانەی کە دەزگای ئاسایشی نیشتمانی بڵاویکردبوونەوە، گروپەمیلیشاکان لەعێراق بۆ خزمەتكردنی بەرژەوەندییەكانی تورکیا لە ناوخۆی عێراقدا كاردەكەن.

  • کاتى بانگەشەى هەڵبژاردن راگەیەندرا

  • وەزیرى دارایى عێراق کورتهێنانى بودجەى راگەیاند

  • کۆمسیۆن بۆهەڵبژاردنەکان پەنا بۆ به‌كارهێنانی زیرەکی دەستکرد دەبات

  • عێراق چارەسەری شێرپەنجەی بەرهەمهێنا

  • حاڵەتێکی دیکەی گیان لەدەستدان بەهۆی تای خوێنبەربوون لە کەرکوک تۆمارکرا

  • کۆمسیۆن ماوەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەرانی درێژ کردەوە

  • سوپاى عێراق بە چوارەمین سوپاى وڵاتانى عەرەب دیاریکرا

  • سەرۆکی کەتبیەی شوهەدا: كەمپی زیلكان ئیدلیبی عێراقە بۆ توركیا

  • دەرگای تۆماکردنی لیست و هاوپەیمانی و لایەنە سیاسیەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەکرێتەوە

سەرەکی