2025-04-09 166 جار خوێنراوەتەوە

ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دیاریکرا

ناوەندی هەواڵ

ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق رۆژی 11ی تشرینی دووەمی ئەمساڵی بۆ هەڵبژاردنی ئەمساڵی پەرلەمانی عێراق دیاری کرد.

ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا دەنگی دا بە دیاری کردنی رۆژی 11ی 11ی ئەمساڵ بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عیراق.

دوێنێ 8ى نیسان، چوارچێوەى هەماهەنگى، لە ماڵى نورى مالیکى کۆبوونەوە و بڕیاریاندا هەڵبژاردن لەوادەى خۆیدا بەڕێوەبچێت و بۆ هیچ لایەنێکیش نییە هەڵبژاردن دوابخات.

پێشتریش موقتەدا سەدر، سەرۆکى رەوتى نیشتمانیى شیعەکان بڕیارى بایکۆتى هەڵبژاردنى دا و داواى لە لایەنگرانى کرد، خۆیان هەڵنەبژێرن، ئەمەشى بۆ بەردەوامبوونى گەندەڵى گەڕاندەوە.

خولى پێنجەمى هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە 10ی تشرینی یەکەمی 2021 بەڕێوەچوو، لەم خولەى هەڵبژاردنیشدا 29  ملیۆن کەس مافى دەنگدانیان هەیە و کۆمسیۆن ئامادەکارییەکانى بۆ هەڵبژاردن دەستپێکردووە.

  • کاتى بانگەشەى هەڵبژاردن راگەیەندرا

  • وەزیرى دارایى عێراق کورتهێنانى بودجەى راگەیاند

  • کۆمسیۆن بۆهەڵبژاردنەکان پەنا بۆ به‌كارهێنانی زیرەکی دەستکرد دەبات

  • عێراق چارەسەری شێرپەنجەی بەرهەمهێنا

  • حاڵەتێکی دیکەی گیان لەدەستدان بەهۆی تای خوێنبەربوون لە کەرکوک تۆمارکرا

  • کۆمسیۆن ماوەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەرانی درێژ کردەوە

  • سوپاى عێراق بە چوارەمین سوپاى وڵاتانى عەرەب دیاریکرا

  • سەرۆکی کەتبیەی شوهەدا: كەمپی زیلكان ئیدلیبی عێراقە بۆ توركیا

  • دەرگای تۆماکردنی لیست و هاوپەیمانی و لایەنە سیاسیەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەکرێتەوە

سەرەکی