2025-03-23 298 جار خوێنراوەتەوە

سزای شەش ساڵ زیندانیكردن بەسەر بەرپرسێكی كەركوك-دا سەپێندرا

ناوەندی هەواڵ

لەسەر گەندەڵی سزای شەش ساڵ زیندانیكردن بەسەر لێپرسراوی پێشووی فەرمانگەی باجی كەركوكدا سەپێنرا.

دەستەی دەستپاكی عیراق بڵاویکردەوە، بەهۆی وەرگرتنی بەرتیل لەبەرامبەر راییكردنی مامەڵەی باج دادگای تاوانەكانی كەركوك سزای شەش ساڵ زیندانیكردن و پێبژاردنی بۆ هەنا عەبدولكەریم حەسەن بەیاتی  لێپرسراوی پێشووی بەشی زەویوزار لە فەرمانگەی باجی كەركوك دەركرد.

 دەستەی دەستپاكی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دادگای تاوانەكانی كەركوك بە شێوەی ئامادەنەبوو، سزای شەش ساڵ زیندانیكردنی بەسەر، هەنا عەبدولكەریم بەیاتی، بەرپرسی هۆبەی زەوی و زار لە فەرمانگەی باجی كەركوك سەپاند.

هاوكات ئاماژەی بەوەشكردووە، لەگەڵ ئەو سزایەشدا پێبژاردنی دارایی بە گوێرەی بەندەكانی بڕیاری 160ی دووەم/1 ساڵی 1983، بە تۆمەتی ورگرتنی بەرتیل بۆ جێبەجێكرنی مامەڵەی هاووڵاتیان بە پێچەوانەی یاسا و رێنوێنییەكان سەپێندرا.

لەراگەیەنراوەكەدا دەستەی دەستپاكی ئەوەشی ئاشكراكردووە، پیشتریش دادگا سزای زیندانیكردنی چوار ساڵی بەسەر ئەو بەرپرسەی كەركوك سەپاندووە ئەوەش بە تۆمەتی دەستكاری مامەڵەی هاوڵاتیان و سەرەنجام بەپێی هەردوو بڕیارەكە فەرمانی دەستگیركردن و دەستبەسەرداگرتنی موڵكەكانی هەنا عەبدولكەریم بەیاتی دەرچووە و گەشتكردنیشی لێقەدەغەكراوە و ئەو كەسانەشی زەرەرمەندبوون بەهۆی كارە نایاسایەكانییەوە دەتوانن سكاڵای یاسایی لەسەر تۆمار بكەن.

  • کاتى بانگەشەى هەڵبژاردن راگەیەندرا

  • وەزیرى دارایى عێراق کورتهێنانى بودجەى راگەیاند

  • کۆمسیۆن بۆهەڵبژاردنەکان پەنا بۆ به‌كارهێنانی زیرەکی دەستکرد دەبات

  • عێراق چارەسەری شێرپەنجەی بەرهەمهێنا

  • حاڵەتێکی دیکەی گیان لەدەستدان بەهۆی تای خوێنبەربوون لە کەرکوک تۆمارکرا

  • کۆمسیۆن ماوەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەرانی درێژ کردەوە

  • سوپاى عێراق بە چوارەمین سوپاى وڵاتانى عەرەب دیاریکرا

  • سەرۆکی کەتبیەی شوهەدا: كەمپی زیلكان ئیدلیبی عێراقە بۆ توركیا

  • دەرگای تۆماکردنی لیست و هاوپەیمانی و لایەنە سیاسیەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەکرێتەوە

سەرەکی