2025-03-20 156 جار خوێنراوەتەوە

ئاهەنگی نەورۆز لە 25 وڵات و ناوچەی جیهاندا بەڕێوەدەچێت

ئیرادە میدیا

ئاهەنگەکانی نەورۆز و کردنەوەی ئاگر و جەژنی هاتنی بەهار وەک نەریتێکی کۆن لە 25 وڵات و ناوچەی جیهاندا بەڕێوەدەچێت.

نەورۆز بۆ کورد و فارس، سەری ساڵی نوێیە و هێمای ڕزگاری و ئازادییە، لە بەشێک لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ڕۆژهەڵاتی ئاسیا نەورۆز بۆ بەشێک لە گەلانی ناوچەکە وەک جەژن وایە و بەشێوەی جیاواز و ڕێورەسمی جیاواز یادی جەژنی نەورۆز دەکرێتەوە.

گەلی کورد کە دابەشبووە بەسەر عێراق، ئێران، تورکیا و سوریا، نەورۆز بە جەژنێکی نەتەوەیی و هێمای سەرکەوتن بەسەر ستەم و زۆرداری و وەک ڕۆژی ئازادی وێنا دەکات و یادی ئەم رۆژە دەکاتەوە.

جگە لە کورد، لە ئێران نەورۆز وەک بۆنەیەکی فەرمی و سەری ساڵی هەتاوی دیارییکراوە، لە هەندێک لە وڵاتانی ناوچەکە و لای بەشێک لە گەلان، نەورۆز بە سەرەتای بەهار، یان رۆژی پشوودان دیارییکراوە.

 جگە لەو وڵاتانەی ناویان هات، بۆنە و ڕێورەسمی تایبەت بە نەورۆز لە ئەفغانستان، تورکمانستان، تاجیکستان، ئۆزباکستان، ئازەربایجان، کازاخستان، قیرغیزستان، وڵاتانی باڵکان، باشووری قەفقاز دەکرێت.

جێی باسە  خەڵکی ئەو وڵاتانە، کە نیشتەجێی ئەوروپا و ئەمریکا و ڵاتانی دیکەن، ساڵانە ئاگری نەورۆز لە شار و شارۆچکە جیاجیاکاندا دەکەنەوە.

  • نەتەوە یەکگرتووەکان: لە تورکیا پێشکەوتن نییە، پێشێلکاری بەردەوامە!

  • ئۆندەر: تورکمانێک لە پێناو مافی کورداندا خەباتی کرد

  • ئەمریکا و ئۆکرانیا لەسەر دۆسییەکی تایبەت رێککەوتن

  • سەرۆکایەتیی سوریا: فیدڕاڵی و خۆسەری لە رۆژئاوا ڕەتدەكەینەوە

  • 51 ساڵ بەسەر بۆردومانی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانیدا تێپەڕ دەبێت

  • ئەنفال تاوانی سەدە، جینۆساید دژی نەتەوەیەک

  • 22 ساڵ بەسەر رووخاندنی دەسەڵاتى بەعس لە عێراق تێدەپەڕێت

  • ترەمپ: شەممەی داهاتو گفتوگۆی راستەوخۆمان لەگەڵ ئێران دەبێت

  • ئاهەنگی نەورۆز لە 25 وڵات و ناوچەی جیهاندا بەڕێوەدەچێت

سەرەکی