2025-03-18 135 جار خوێنراوەتەوە

ئەو جوتیارە كوردەی سەربازێكی عێراقی ملپێچەكەی ڕاكێشا، دەستگیركراو بە كەفالەت ئازاد كراوە

ئیرادە میدیا

ئەو جووتیارە كوردەی سەرگەڕان كە سەربازێكی عێراقی ملپێچەكەی ڕاكێشا، ڕایدەگەیەنێت، لەسەر سكاڵای ئەو سەربازەی كە ملپێچەكەی لە ملم ڕاكێشا دەستگیركرام و بە بڕیاری دادوەر بە كەفالەتی دوو ملیۆن دینار ئازاد كراوم.

محەممەد ئەمین، ئەو جوتیارەی سنووری ناحیەی سەرگەڕان لە پارێزگای كەركووك كە مانگێك لەمەوپێش لەلایەن سەربازێكی سوپای عێراقەوە ملپێچەكەی راكێشرا، ڕایگەیاند، سەربازەكە سكاڵای لەسەر تۆمار كردووم و لەسكاڵاكەدا باسی لەوە كردووە كە گوایە من جوێنم بە خۆی و سوپای عێراقی داوە، بەڵام ئەوە تۆمەتەو هیچی ڕاست نیە.

وتیشی: هەر وەك لە ڤیدیۆكەدا دیارە، ئەوەندە ملپێچەكە لەسەر قورگم بوو كە من نەمتوامی هەناسە بدەم، چۆن دەتوانم جوێن بەو سەربازە و سوپا بدەم؟ بۆیە ووتەی خۆم پێشكێشی دادگە كردووە و بەریبوونی خۆم لە هەموو ئەو داوا و سكاڵایانەی كە پێی تۆمەتبار كرابووم.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەر بە كەفالەتی دوو ملیۆن دینار، ئازاد كراوم، بەڵام ئەمە كۆتایی نییە و هیوادارم ئەو دۆسیەیە بە ئاراستەیەكی خراپدا نەبردرێت و ڕاستییەكان بەپێی بەڵگە و شایەتحاڵان بەرەو پێشەوە بچێت، چونكە زۆر ڕوون و ئاشكران.

  • نەتەوە یەکگرتووەکان: لە تورکیا پێشکەوتن نییە، پێشێلکاری بەردەوامە!

  • ئۆندەر: تورکمانێک لە پێناو مافی کورداندا خەباتی کرد

  • ئەمریکا و ئۆکرانیا لەسەر دۆسییەکی تایبەت رێککەوتن

  • سەرۆکایەتیی سوریا: فیدڕاڵی و خۆسەری لە رۆژئاوا ڕەتدەكەینەوە

  • 51 ساڵ بەسەر بۆردومانی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانیدا تێپەڕ دەبێت

  • ئەنفال تاوانی سەدە، جینۆساید دژی نەتەوەیەک

  • 22 ساڵ بەسەر رووخاندنی دەسەڵاتى بەعس لە عێراق تێدەپەڕێت

  • ترەمپ: شەممەی داهاتو گفتوگۆی راستەوخۆمان لەگەڵ ئێران دەبێت

  • ئاهەنگی نەورۆز لە 25 وڵات و ناوچەی جیهاندا بەڕێوەدەچێت

سەرەکی