2025-03-09 84 جار خوێنراوەتەوە

له‌ عێراق دوو گه‌نجی سوری به‌ بیانووی بانگه‌شه‌كردن بۆ توندوتیژی تائیفی ده‌ستگیر كران

له‌ دوو هه‌ڵمه‌تی جیاوازدا هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق دوێنێ شەممە دوو لاوی سورییان به‌ بیانووی هاندانی توندوتیژی تائیفی و تیرۆر, له‌ ڕێگه‌ی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستگیر كرد.

له‌ یه‌كێك له‌ هه‌ڵمه‌ته‌كاندا هێزە ئەمنییەکان گه‌نجێكی سوریان ده‌ستگیر كرد بە هۆی  ئەوەی له‌به‌رده‌م مه‌زارگا پیرۆزه‌كانی كه‌ربه‌لا وێنه‌ی هاندان و وروژاندنی توندوتیژی تائیفی له‌ ڕێگه‌ی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه‌ بڵاو كردۆته‌وه‌.
گەنجە سوریەکە له‌ به‌رده‌م مه‌زارگەی كه‌ربه‌لا وێنه‌ی قاسم ئه‌لجاموس كه‌ به‌ "ئه‌بو وه‌ته‌ن" یان "گۆڕانیبێژی شۆڕش" ناسراوه‌ به‌رزكردۆته‌وه‌، قاسم ئه‌لجاموس له‌م دوایانه‌دا به‌ ڕووداوێكی هاتوچۆ له‌ نزیك دیمه‌شق گیانی له‌ده‌ست داوه، و خاوه‌نی گۆرانی "دێین بۆ كه‌ربه‌لا"یه‌، كه‌ له‌ناو كۆمه‌ڵێك له‌ چه‌كدارانی دژبه‌ری ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌ددا تۆماری كردووه‌ .

هاوکات لە بەغداد هێزه ئه‌منییه‌كانی‌ عێراق به‌ بیانووی  بانگه‌شه‌كردن بۆ توندوتیژی تائیفی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، ئاواره‌یه‌كی سورییان به‌ناوی "عبدالله دۆگان" ده‌ستگیر كرد كه‌ له‌ یه‌كێك له‌ كۆمپانیاكانی ئه‌و شاره‌دا كار ده‌كات‌ .‌
ئه‌م ڕووداوی ده‌ستگیركردانه‌ پاش ئه‌و ئاڵۆزی و توندوتیژ تائیفیانه‌ دێت كه‌ له‌ سوریا ڕویاندا  و بووه‌ به‌ هۆی وروژاندنی دووباره‌ی ناكۆكی و هه‌ستی تائیفی له‌ هه‌ردوو لایه‌نی سوننی و شیعه‌، پێده‌چێت ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه له‌ سوریا‌ به‌ زووی كۆنتڕۆڵ نه‌كرێت، پێشهاتی تری زیاتری له‌ هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌دا لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌ كه‌ هه‌ردوو پێكهاته‌ی شیعه‌ و سوننه‌ی تێدان .

هه‌ردوێنێ له‌ شاری ته‌رابلوسی لوبنانی چه‌ند ڕووداوێكی پێكهه‌ڵپژانی گه‌نجانی هه‌ردوولای به‌خۆیه‌وه‌ بینی، كه‌ دواتر هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی لوبنان لە شەقام و کۆڵانە سەرەکییەکانی تەرابڵوسدا بڵاوبوونەوە بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە .

 

  • کاتى بانگەشەى هەڵبژاردن راگەیەندرا

  • وەزیرى دارایى عێراق کورتهێنانى بودجەى راگەیاند

  • کۆمسیۆن بۆهەڵبژاردنەکان پەنا بۆ به‌كارهێنانی زیرەکی دەستکرد دەبات

  • عێراق چارەسەری شێرپەنجەی بەرهەمهێنا

  • حاڵەتێکی دیکەی گیان لەدەستدان بەهۆی تای خوێنبەربوون لە کەرکوک تۆمارکرا

  • کۆمسیۆن ماوەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەرانی درێژ کردەوە

  • سوپاى عێراق بە چوارەمین سوپاى وڵاتانى عەرەب دیاریکرا

  • سەرۆکی کەتبیەی شوهەدا: كەمپی زیلكان ئیدلیبی عێراقە بۆ توركیا

  • دەرگای تۆماکردنی لیست و هاوپەیمانی و لایەنە سیاسیەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەکرێتەوە

سەرەکی