2025-03-01
1064 جار خوێنراوەتەوە
داوا دەکرێت سوپای تورکیا لە عێڕاق دەربکرێت
ناوەندی هەواڵ
دوای بانگهوازێكهی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان له 27 ی شوباتی 2025 بۆ ئاشتی و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی كۆنسه‌ی سه‌ركردایه‌تی په‌كه‌كه و ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست، داواكاری و مشتومڕی په‌رله‌مانتاران و سیاسه‌تمه‌دارانی عێراق له‌باره‌ی پێویستی كۆتایهێنان به بوونی سه‌ربازی توركیا له عێراقدا زیادی كردووه.
لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق داوای لە حکومەتی عێراق کرد هەنگاوی بەپەلە بگرێتەبەر بۆ کۆتاییهێنان بە بوونی سەربازانی تورکیا لە خاکی عێراق.
ئه‌مڕۆ شەممە 1ی ئاداری 2025، لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق داوای لە حکومەتی عێراق کرد، هەنگاوی بەپەلە بگرێتەبەر بۆ کۆتاییهێنان بە بوونی سەربازانی تورکیا لە لەناو خاکی عێراق.
عەلاوی ئەل بەنداوی ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق، بە میدیا عێراقییەکانی ڕاگەیاندووە، “پێویستە حکومەتی عێراق ڕێوشوێنی بەپەلە بگرێتەبەر بۆ کۆتاییهێنان بە بوونی سەربازانی تورکیا لە خاکی عێراق، بەتایبەتی دوای ئاگربەست لەلایەن پارتی کرێکارانی کوردستانەوە، کە ئەنقەرە وەک بیانوویەک بۆ ئەم دەستدرێژییە قبوڵنەکراوە بۆ سەر خاکی عێراق بەکاریهێ
ئەو پەرلەمانتاره ڕاشیگەیاندووە: "تورکیا چیتر هیچ پاساوێکی بۆ بوونی نایاسایی و ناڕه‌وای خۆی لە باکووری عێراقدا نه‌ما، هەربۆیە دەبێت بەپەلە کۆتایی بەم بوونەی بهێنرێت، چونکە پێشێلکردنی سەروەری عێراقە و ئاسایشی نەتەوەیی وڵات دەخاتە بەر مەترسی".
پێشتریش عیسام شاکر، سەرکردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی، دووپاتی کردبووه‌وه کە ئەنقەرە چیتر پاساوێکی نییە بۆ بوونی سەربازی لە نزیکەی 80 شوێن لە "باکووری" عێراق، دوای ئەوەی عەبدوڵا ئۆجەلان سەرۆکی پارتی کرێکارانی کوردستان داوای لە تێکۆشەرانی پارتەکەی کرد شەڕ بوه‌ستێنن و پرۆسەی سیاسی ئاشتیانە لەگەڵ ئەنقەرە ده‌ست پێ بكه‌ن.
عیسام شاكر دووپاتیكرده‌وه كه، دوای ئه‌و بانگه‌وازییه و په‌سه‌ندكردنی له لایه‌ن پارته‌كه‌یه‌وه، كاتی ئه‌وه هاتووه عێراق داوا له ئەنقەرە بكات هێزه‌كانی له عێراق بباته ده‌ره‌وه.
ناوبراو ئاماژەی بەوهشداوە كه "پێویسته بەغدا داوای چۆڵكردنی سه‌رجه‌م ئه‌و بنكه و باره‌گا سه‌ربازیانه بكات كه سوپای توركیا له ساڵانی ڕابردوودا به بیانووی شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ پارتی كرێكاران دایمه‌زراندوون، له‌ناویاندا سه‌ربازگه‌ی به‌عشیقه و شوێنه‌كانی دیكه‌ش، چونكه چیتر پاساوێكیان بۆ مانه‌وه‌یان نه‌ماوه".
شاکر وتیشی: "دەستووری عێراق زۆر به ڕوونی ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه نابێت هیچ لایه‌نێكی چه‌كدار له‌سه‌ر خاكی وڵاته‌كه هه‌بێت، بۆیه كاتی ئه‌وه هاتووه به‌غدا به ئه‌ركی خۆی هه‌ستێت و به فه‌رمی داوا له توركیا بكات سوپاكه‌ی بباته ده‌ره‌وه".
جێی ئاماژه‌یه سوپای توركیا زیاتر له 80 بنكه‌ی سه‌ربازی له پارێزگاكانی دهۆك و هه‌ولێر له‌ناو هه‌رێمی كوردستاندا دامه‌زراندووه، ئه‌مه جگه له سه‌ربازگه‌یه‌كی گه‌وره له‌ناو به‌عشیقه‌دا، بیانووی توركیا بۆ دامه‌زراندنی ئه‌و بنكانه پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی توركیا بووه له‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی له هه‌رێمی كوردستانه‌وه له لایه‌ن پارتی كرێكارانه‌وه ده‌كرێنه سه‌ری، له چه‌ند ساڵی ڕابردووه‌وه له ئه‌نجامی له‌شكركێشی به‌رده‌وامی توركیا له‌سه‌ر زه‌مین و له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ی جه‌نگی و درۆنه‌وه بۆ سه‌ر هه‌رێم، چه‌ندین هاوڵاتی مه‌ده‌نی كوردستان كوژراون و به ده‌یه‌ها گوندیش له دانیشتوانه‌كه‌ی چۆڵكراوه.
-
کاتى بانگەشەى هەڵبژاردن راگەیەندرا
|
-
وەزیرى دارایى عێراق کورتهێنانى بودجەى راگەیاند
|
-
کۆمسیۆن بۆهەڵبژاردنەکان پەنا بۆ به‌كارهێنانی زیرەکی دەستکرد دەبات
|
-
عێراق چارەسەری شێرپەنجەی بەرهەمهێنا
|
-
حاڵەتێکی دیکەی گیان لەدەستدان بەهۆی تای خوێنبەربوون لە کەرکوک تۆمارکرا
|
-
کۆمسیۆن ماوەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەرانی درێژ کردەوە
|
-
سوپاى عێراق بە چوارەمین سوپاى وڵاتانى عەرەب دیاری‌کرا
|
-
سەرۆکی کەتبیەی شوهەدا: كەمپی زیلكان ئیدلیبی عێراقە بۆ توركیا
|
-
دەرگای تۆماکردنی لیست و هاوپەیمانی و لایەنە سیاسیەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەکرێتەوە
|
|
|