سابت عه‌باسی وه‌زیری به‌رگری عێراق
2025-02-25
723 جار خوێنراوەتەوە
وه‌زیری به‌رگری عێراق: پێمان باشه سوپای ئه‌مریكا له سوریا بمێنێته‌وه یاخود ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده بكه‌ین
ناوەندی هەواڵ
سابت عه‌باسی وه‌زیری به‌رگری عێراق دەڵێت، به‌غدا پێیباشه سوپای ئه‌مریكا له سوریا بمێنێته‌وه یاخود ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ "هه‌سه‌ده" بكه‌ین له باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا دوای ئه‌و بۆشایه ئه‌منییه گه‌وره‌یه‌ی له‌سه‌ر سنووری هه‌ردوو وڵات دروست بووه.
عه‌باسی له میانی چاوپێكه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی عه‌ره‌بییه كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه25ی شوباتی 2025 بڵاوكرایه‌وه، ڕایگه‌یاند: عێراق كار ده‌كات بۆ پاراستنی ته‌واوه‌تی هێڵی سنوری خۆی، هه‌روه‌ك كه‌مپی هۆل و زیندانییه‌كانی داعش له باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا سه‌رچاوه‌ی دڵهڕاوكێین بۆ به‌غدا.
وەزیری بەرگری عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه وڵاته‌كه‌ی پێشنیازی بۆ ئیداره‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپی سەرۆکی ئەمریکا كردووه كه ڕێكه‌وتننامه‌یه‌كی ئاسایشی نوێ ببه‌ستن كه هاوبه‌شییه‌كی ئاسایشی به‌رده‌وام و هاریكاریی هه‌واڵگری نێوان هه‌ردوو وڵات له‌خۆ بگرێت.
بەوتەی وەزیری بەرگری عێراق، ڕێكه‌وتنه‌كه له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دایه.له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیشیان له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی كاتی سوریا له دیمه‌شق عه‌باسی ڕایگه‌یاند، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان نییه و كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری عێراقیش له‌گه‌ڵ لایه‌نی سووری ته‌نیا په‌یامی ئه‌منی عێراقی گواستووەته‌وه بۆ سورییه‌كان.
هێڵی سنووری نێوان عێراق و سوریا 615 كیلۆمه‌تره، له چه‌ند مانگی ڕابردوو دوای ڕوخانی ڕژێمه‌كه‌ی "به‌شار ئه‌سه‌د" سوپای عێراق هه‌وڵه‌كانی بۆ ته‌واوكردنی دیواری كۆنكریتی خێراتر كردووه. لیوا ته‌حسین خه‌فاجی وته‌بیژی سوپای عێراق كۆتایی ساڵی ڕابردوو ڕایگه‌یاند، ڕێوشوێنه ئه‌منییه‌كان بۆ پاراستنی سنووری نێوان عێراق له‌گه‌ڵ سوریا توندوتۆڵ‌تر كراوه و 24 كاتژمێر سوپا و هه‌واڵگری عێراق چاودێری سنووره‌كان ده‌كه‌ن.
وتیشی، پرۆژه‌ی دیواری كۆنكریتی نێوان عێراق و سوریا زیاتر له 400 كیلۆمه‌تری ته‌واو كراوه و ئه‌و 215 كیلۆمهترهشی ماوه له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ته‌واو ده‌كرێت.
نیوه‌ی هێڵی سنووری نێوان عێراق-سوریا له ناوخۆی سوریاوه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی "هه‌سه‌ده"دایه، ئه‌و بەشەی دیكه‌شی کە دەمێنێتەوە ئه‌و ناوچانه‌ن كه كه‌وتوونه‌ته ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی كاتی سوریاوه.
عێراق جگه له ڕێوشوێنه ئه‌منییه‌كانی خۆی بۆ پاراستنی سنوور پێویستی به گفتوگۆ و ڕێكه‌وتن هەێە له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی "هه‌سه‌ده" بۆ دڵنیابوونه‌وه له ئاسایشی سنووره‌كانی.
-
کاتى بانگەشەى هەڵبژاردن راگەیەندرا
|
-
وەزیرى دارایى عێراق کورتهێنانى بودجەى راگەیاند
|
-
کۆمسیۆن بۆهەڵبژاردنەکان پەنا بۆ به‌كارهێنانی زیرەکی دەستکرد دەبات
|
-
عێراق چارەسەری شێرپەنجەی بەرهەمهێنا
|
-
حاڵەتێکی دیکەی گیان لەدەستدان بەهۆی تای خوێنبەربوون لە کەرکوک تۆمارکرا
|
-
کۆمسیۆن ماوەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەرانی درێژ کردەوە
|
-
سوپاى عێراق بە چوارەمین سوپاى وڵاتانى عەرەب دیاری‌کرا
|
-
سەرۆکی کەتبیەی شوهەدا: كەمپی زیلكان ئیدلیبی عێراقە بۆ توركیا
|
-
دەرگای تۆماکردنی لیست و هاوپەیمانی و لایەنە سیاسیەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەکرێتەوە
|
|
|