2025-02-14 925 جار خوێنراوەتەوە

جۆلانی وەک تیرۆرست ڕاونرا و بە سەرۆکی دەگەڕێتەوە عێراق

 دوای ئەوەی فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق ئاشکرای کرد کە بانگهێشتنامەیەکی فەرمی ئاراستەی ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سوریا کردووە تا سەردانی عێراق بکات، ڕایشیگەیاند : ئەو کۆنگرەیەی بڕیارە لە ئایاری ئەمساڵ لە عێراق ساز بکرێت تێیدا بانگهێشتی سەرجەم سەرۆک و بەرپرسانی وڵاتانی عەرەبی دەکرێت لە ناویشیاندا ئەحمەد شەرعی سەرۆکی ماوە ڕاگوزەری سوریا ..

جۆلانی وەک تیرۆرست ڕاونرا و بە سەرۆکی دەگەڕێتەوە عێراق
ئەحمەد شەرع لە ساڵی 2013 دا تەنیا دوو هەفتە دوای کەوتنی ڕژێمی سەدام وەک ئەندامێکی ڕێکخراوی قاعیدە هاتبووە عێراق بۆ شەڕکردن لە دژی سوپای ئەمریکا، هەمان ساڵ لە لایەن ئەمریکییەکانەوە دەستگیر کرا، لەو ماوەیەدا چوار زیندانی بینیوە، کۆتای زیندانیش لە تاجی بووە دوای ئەوەی ئەمریکییەکان ڕادەستی عێراقییەکانیان کردۆتەوە و دوای ساڵانێکیش بە دیاری کراوی لە ساڵی 2008 فەرمانی ئازادکردنی بۆ دەرکراوە وزیندانی جێهێشتووە، بڕیارە لە مانگی ئایاری ئەمساڵ وەک سەرۆک کۆماری سوریا بە فەرمی پێشوازی لێبکرێت .

تیرۆرستە و وەک سەرۆک پێشوازی لێدەکرێت !
محمد جۆلانی یان ئەحمەد شەرع، لە دوای ئازادبوونیەوە تا ساڵەکانی 2011 و ساڵانی دەستپێکی شۆڕشی گەلانی سوریا، شانەکانی قاعیدە لە موسڵ و ناوچە سنوورییەکانی نێوان عێراق و سوریا ماوەتەوە، دواتر روودەکاتەوە سوریا و لەوێ وەک قاعیدە و دواتر وەک سەرکردەیەکی داعش بەردەوام دەبێت، دوای ناکۆکییەکانیشی لەگەڵ ئەبووبەکر بەغدادی،   بەرەی نوسرە دادەمەزرێنێت، دواتریش چەند جارێک ناوی ئەو گروپەی ئەو سەرکردایەتی دەکات دەگۆڕێت، هەیئەی تەحریرشام دواهەمین ناوی ڕێکخراوەکەیەتی و ئێستاش سەرۆک کۆماری سوریا، ئەگەر چی تا ئێستاش کە سەرۆکی وڵاتە، بە پێی یاسا و دەستوری بەشێکی زۆر لە وڵاتان و لەبەر ڕۆشنایی سیاسەت و بەرژەوەندیەکانیان، ئەحمەد شەرع وەک سەرۆکی ڕێکخراوی تەحریرشام تیرۆرستە ڕێکخراوەکەشی لە لیستی ڕێکخراوە قەدەغە کراو و تیرۆرستیەکانە .
شەرع بڕیارە لە مانگی ئایاردا لە بەغدا وەک سەرۆکی وڵاتێکی دراوسێی عێراق دەربکەوێت . .

 

  • کاتى بانگەشەى هەڵبژاردن راگەیەندرا

  • وەزیرى دارایى عێراق کورتهێنانى بودجەى راگەیاند

  • کۆمسیۆن بۆهەڵبژاردنەکان پەنا بۆ به‌كارهێنانی زیرەکی دەستکرد دەبات

  • عێراق چارەسەری شێرپەنجەی بەرهەمهێنا

  • حاڵەتێکی دیکەی گیان لەدەستدان بەهۆی تای خوێنبەربوون لە کەرکوک تۆمارکرا

  • کۆمسیۆن ماوەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەرانی درێژ کردەوە

  • سوپاى عێراق بە چوارەمین سوپاى وڵاتانى عەرەب دیاریکرا

  • سەرۆکی کەتبیەی شوهەدا: كەمپی زیلكان ئیدلیبی عێراقە بۆ توركیا

  • دەرگای تۆماکردنی لیست و هاوپەیمانی و لایەنە سیاسیەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەکرێتەوە

سەرەکی