هاکان فیدان و مەسرور بارزانی
2025-01-28 209 جار خوێنراوەتەوە

لەبەرامبەر سوتانی هۆتێلێك لەتوركیا دێنە دەنگ

ناوەندی هەواڵ

تا دێت ‌هێرشە درۆنییەكانی توركیا بۆسەر هاوڵاتیانی مەدەنی زیاتر دەبن ، لە ڕابردوودا ئەگەر لە شاخ و پێدەشت و دۆڵەكان بوبن ئێستا لەناو جەرگەی شارەكان و تەنانەت لە خواردنگەكانیش توركیا بۆردوومان دەكات !

هەمووان دەپرسن، تۆ بڵێی سەرۆكی هەرێم و حكومەت ئاگایان لەو هێرشانە نەبێت؟ نا ناكرێت، بۆ ئەوان كە هۆتێلێك لە توركیا دەسوتێت سەرە دەگرن بۆ دەربڕینی هاوخەمی و سەرەخۆشی 

كەواتە پرسیارێكی تەواوە، بۆ بەرپرسانی هەرێم بە حكومەت و حزبەوە ناتوانن لانی كەم ئیدانەی ئەو هیرشانەی توركیا بكەن ؟

لەگەڵم بمێننەوە بۆئەوەی پێتان بڵێین بۆ بەرپرسانی حكومەت و حزب ئامادەنین ئیدانەی ئەو هێرشانە بكەن و ڕێگربن لە دووبارە بوونەوەی هێرشەكان

لەگەڵ زیادبوونی سەردانی بەرپرسانی حزبی و حكومی هەرێمی كوردستان و عێراق بۆ توركیا و بەپێچەوانەشەوە، بۆردومان و لەشكركێشییەكانی توركیا بۆ خاكی عێراق و هەرێمی كوردستان زیاتربوون.

هەر دوێنێ درۆنی توركیا لە دوو ناوچەی جیاوازی هەرێمی كوردستان چەندین هاوڵاتی كردە ئامانج كە بەهۆیەوە شەش كەس گیانیان لەدەستدا و كەسێكیش برینداربوو، بەوەش ڕێژەی گیانلەدەستدان و بریندار  بە هۆی هێرشەكانەوە بە تەنها لە هەرێمی كوردستان بەرزبوونەوە بۆ ٧٢٠ هاوڵاتی، هاوكات توركیا، بە تەنها و لەماوەی شەش مانگی ڕابردوودا ١٢ جار لە ڕیگەی درۆنەكانیەوە بۆردوومانی هاوڵاتی و ڕۆژنامەنوسی كوردی باشوری لەم هەرێمەی خۆمان كردووە، بێ ئەوەی بەرپرسێكی حكومی بە توركیا بڵێ پشتی چاوتان برۆیە  .

لەبەرامبەردا هەمان ئەو بەرپرسانە، ئامادەن بۆ سوتانی تەنها هۆتێلێكی توركیا، ڕاگەیەندراو لەسەر ڕاگەیەندراو دەربكەن و هاوخەمی خۆیان چەند بارە بكەنەوە، هەر ئەوەندەش نا بەڵكو یەك هەفتەی میدیاكانیشیان بۆ رووماڵی چۆنیەتی سوتان و هۆكار و لێكەوتەكانی تەرخان بكەن .

بۆ وەڵامی پرسیارەكەش كەپێستر ئاماژەمان پێكرد، ئێمە شرۆڤە ناكەین، وەڵامەكە لە زاری هاوكارێكی هاكان فیدانەوە وەردەگرینەوە كاتێك ڕۆژنامەنوسێك پرسیاری لەبارەی هەرێمی كوردستانەوە لێدەكات .

بەكورتی و پوختی بەرپرسە توركیەكە دەڵێت ئەو قەوارەی تۆ باسی دەكەیت سەرۆك ئەردوغان پێش لەدایكبوونی لەباری بردووە و  ئەوان واتا توركیا كۆنترۆڵی تەواویان بەسەرحكومەت و بەرپرس و ئابوریەكەیدا كردووە .

هاوكات بەرپرسەكە دەڵێت توركیا بەڵێن و پەیماننامەی درێژخایەن و بێ مەرجیان پێ ئیمزا كردوون و ئەوانیان بەخۆیانەوە بەستۆتەوە ، هەموو ئەوانە لەبەرامبەر پاراستنیان لە هەر ناڕەزایی و جێلەقبونێكیان لە هاوڵاتی یان هەر لایەنێك كە بیەوێت ببێتە مەترسی بۆ كورسی و پێگەكانیان لە هەرێمی كوردستان ، ئەم وەڵامە لە رۆژنامەی دەیلی سەباحی توركیدا بڵاوكراوەتەوە.

  • نەتەوە یەکگرتووەکان: لە تورکیا پێشکەوتن نییە، پێشێلکاری بەردەوامە!

  • ئۆندەر: تورکمانێک لە پێناو مافی کورداندا خەباتی کرد

  • ئەمریکا و ئۆکرانیا لەسەر دۆسییەکی تایبەت رێککەوتن

  • سەرۆکایەتیی سوریا: فیدڕاڵی و خۆسەری لە رۆژئاوا ڕەتدەكەینەوە

  • 51 ساڵ بەسەر بۆردومانی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانیدا تێپەڕ دەبێت

  • ئەنفال تاوانی سەدە، جینۆساید دژی نەتەوەیەک

  • 22 ساڵ بەسەر رووخاندنی دەسەڵاتى بەعس لە عێراق تێدەپەڕێت

  • ترەمپ: شەممەی داهاتو گفتوگۆی راستەوخۆمان لەگەڵ ئێران دەبێت

  • ئاهەنگی نەورۆز لە 25 وڵات و ناوچەی جیهاندا بەڕێوەدەچێت

سەرەکی