2026-04-13 73 جار خوێنراوەتەوە

ئیسپانیا: گەمارۆدانی گەروی هورمز لەلایەن ئەمریکاوە شتێکی بێ مانایە

ناوەندی هەواڵ

دوای بڕیاری گەمارۆدانی گەروی هورمز لەلایەن ئەمریکاوە،  وەزیری بەرگریی  ئیسپانیا  ئەو بڕیارەی دۆناڵد ترەمپ بە شتێکی بێمانا وەسف دەکات ودەڵێت"ئەوکارە  بە تەواوەتی شتێکی نا ئاقڵانییە و جیهان دەخاتە رەوشێکی خراپەوە.

مارگاریتا رۆبلێس، وەزیری بەرگریی ئیسپانیا بە میدیای نیشتمانی وڵاتەکەی وتووە،  رەوتی روداوەکان لە سەرەتای جەنگەکەوە "بە تەواوی نالۆژیکی" بووە و هیچ هۆکارێکی روون لەئارادا نەبووە بۆ دەستپێکردنی جەنگەکە.

دەشڵێت"، هێرشکردنە سەر ئێران  بڕیاربوو شەڕێکی کورت بێت ئێستا گۆڕاوە بۆ قەیرانێکی ئاڵۆز و خراپ و بە تەواوەتی کاریگەری لەسەر جیهان دروست کردوە.

وەزیری بەرگری ئیسپانیا هۆشداریداوە لەوەی ئەم هەڕەشە نوێیە، کە مەبەستی گەمارۆدانی گەروی هورمزە، رەوشی ناوچەکە زیاتر ئاڵۆز دەکات و کاریگەری لەسەر هەموو جیهان دەبێت.

 ئیسپانیا  یەکێکە لەو وڵاتانەی بە راشکاوانە دژی هێرشکردنە سەر ئێرانە و پێشتریش ئاسمانی وڵێتەکەی بەرووی فڕۆکەکانی ئەمریکاو ئیسرائیلدا داخستبوو.

بڕیارەکەی ترەمپ بۆ سەپاندنی گەمارۆی گەرووی هورمز، دوایین پەرەسەندنی شەڕەکەیە، دوای ئەوەی ئەمریکا و ئێران نەیانتوانی ڕێککەوتنێک واژۆ بکەن.

  • جەنگی ئێران و زیانی بۆ ئابوری كەنداو؛ قەتەر و عێراق زۆرترین زیانیان پێگەیشتووە

  • ئیسپانیا: گەمارۆدانی گەروی هورمز لەلایەن ئەمریکاوە شتێکی بێ مانایە

  • ئاساییبوونەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لە عێراق چەند دەخایەنێت؟

  • ئەمریكا هۆشداری دەداتە ئێران؛ چیتر تێپەڕین بە گەرووی هورمزدا بە خۆڕایی نییە

  • بۆچی دوێنێ مووچە بۆ هەرێم نەنێردرا؟

  • جەنگ نرخی زێڕی بەرزكردەوە و نەوتی دابەزاند

  • چارەنووسی مووچەی هەرێم لەنێو ناڕوونی مووچەی بەغداد دا؟

  • هەڕەشەی ترەمپ لە دوورگەی خارگ؛ نرخی نەوت دەگەیەنێتە 200 دۆلار؟

  • لیستی مووچەی مانگی سێ تا سێشەممە دەنێردرێت بۆ بەغداد

سەرەکی