2026-02-25 198 جار خوێنراوەتەوە

سی پی جەی: ساڵی 2025 خوێناویترین ساڵ بووە بۆ رۆژنامەنووسان

ناوەندی هەواڵ

سی پی جەی: ساڵی 2025 خوێناویترین ساڵ بووە بۆ رۆژنامەنووسان؛ 129 رۆژنامەنووس کوژراون کۆمیتەی پاراستنی رۆژنامەنووسان (CPJ) بڵاویکردەوە، ساڵی 2025 ژمارەی پێوانەیی لە کوشتنی رۆژنامەنووسان لە سەرانسەری جیهاندا تۆمارکردووە و بووەتە خوێناویترین ساڵ لە ماوەی سێ دەیەی رابردوودا. بەپێی راپۆرتێکی نوێی کۆمیتەکە، کە بارەگای سەرەکیی لە شاری نیویۆرکی ئەمریکایە، تەنیا لە ساڵی 2025ـدا 129 رۆژنامەنووس لە وڵاتانی جیاوازی جیهاندا کوژراون. کۆمیتەی پاراستنی رۆژنامەنووسان ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەم ئامارە بە بەرزترین و مەترسیدارترین ژمارەی کوشتنی رۆژنامەنووسان دادەنرێت لەوەتەی ساڵی 1992ـەوە، واتە دروست لەو کاتەوەی رێکخراوەکە دەستی بە بەدواداچوون و تۆمارکردنی ئامارەکانی پێشێلکاری بەرامبەر بە رۆژنامەنووسان کردووە. تۆمارکردنی ئەم ژمارە پێوانەییە لە کوشتنی رۆژنامەنووساندا، وەک رێکخراوەکە باسی دەکات، ئاماژەیەکی مەترسیدارە بۆ بەرتەسکبوونەوەی ئازادیی رۆژنامەگەری و نەبوونی سەلامەتیی گیانیی میدیاکاران لە کاتی رووماڵکردن و بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیاندا.

  • سوپای ئیسرائیل: بە 50 فڕۆکەی جەنگی هێرشمانکردە سەر ئێران

  • پژاک : حدکا و کۆمەڵە بە دوورخستنەوەیان لە "کۆنگرەی ئازادیی ئێران" تۆمەتبار دەکات

  • ئەنجوومەنی باڵای دادوەری: هیچ بڕیارێک بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان دەرنەچووە

  • رۆژنامەنووسێک بە رووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا

  • ڕۆژنامەی تایمز: کچەزای حەسەن بەننا لەسەر دەستدرێژیکردنە سەر ئافرەتان دادگایی دەکرێت

  • جێگرەوەی لاریجانی؛ محەمەد باقر زولقەدر كێیە؟

  • وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌؛ 28ی ئەم مانگە بڕیار لەسەر چارەنووسی دەوامی ناوەندەکانی خوێندن دەدات

  • ئیسرائیل شەوێكی قورسی بەڕێكرد

  • نمونەی جوتیارەکە لەنێوان زاگرۆس هیواو ئەبووبەکر کاروانی دا

سەرەکی