باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق
2026-03-26 326 جار خوێنراوەتەوە

ئەنجوومەنی باڵای دادوەری: هیچ بڕیارێک بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان دەرنەچووە

ناوەندی هەواڵ

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق هەموو ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە باس لە هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران یان ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکەن.

ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، ئەو زانیارییانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراونەتەوە سەبارەت بە دەرچوونی بڕیاری دادگا بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان یان دەستپێکردنی هەڵمەتی کۆکردنەوەی ملیۆنێک واژۆ بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە دوورن لە ڕاستییەوە.

دەشڵێت: ئەو پێگانەی ئەم هەواڵانەیان بڵاوکردووەتەوە پەیجی سێبەرن و هیچ پەیوەندییەکیان بە دەسەڵاتی دادوەرییەوە نییە.

ئەنجوومەنەکە داواشی لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن کردووە،  لە گواستنەوەی ئەم جۆرە زانیارییە چەواشەکارانەدا ورد بن و تەنیا پشت بە سەرچاوە فەرمییەکان ببەستن بۆ وەرگرتنی هەواڵەکان تاوەکو ڕێگری بکرێت لە تێکدانی باری دەروونیی هاووڵاتیان و دروستکردنی پشێوی سیاسی لە وڵاتدا لەم قۆناغە هەستیارەدا کە عێراق پێیدا تێدەپەڕێت.

  • وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان ڕووبەڕووی لێپێچینەوەتان دەکاتەوە

  • "کۆنگرەی ئازادیی ئێران"؛​هێرشکردنە سەر حزبە کوردییەکان و چڕکردنەوەی سەرکوتکاری سەرکۆنە دەکەن

  • ئیتڵاعاتی ئێران تەرمی شەهیدەکان ڕادەستی خانەوادەی شەهیدەکان ناکاتەوە

  • پێنج پێشمەرگەی حزبی دیموکرات لە بۆسەیەکی سوپای پاسداران دا شەهید کران

  • سەنتەری میترۆ بۆ پارتی و یەکێتی: یاسا مەكەنە خزمەتكاری سیاسەت

  • سه‌رۆكوه‌زیرانى پاكستان:له‌ هه‌موو كات زیاتر له‌ ڕێككه‌وتنى ئه‌مریكا و ئێران نزیكین

  • "لۆزانێکی نوێ" بەڕێوەیە

  • كەیسی شێروان شێروانی دەگەیەندرێتە دورترین سەرۆك وەزیران

  • ناوەڕۆکی وتەکانی سودانی لە وتاری ماڵئاوایی

سەرەکی