2026-02-11 237 جار خوێنراوەتەوە

حکومەتی هەرێم کۆدەبێتەوە، كۆبوونەوەکە لەسەر كێشەی پارەی كارەبا نابێت

ئیرادە میدیا

ئەمڕۆ چوارشەممە، 11ی شوباتی 2026، حكومەتی هەرێم كۆدەبێتەوە و بەپێچەوانەی دەنگۆیەكان، كۆبوونەوەی ئەمرۆ لەسەر كێشەی پارەی كارەبا نابێت و بۆ ژمارەیەک پرسی دیکەیە.

لە کۆبوونەوەکەدا سێ تەوەری سەرەکی گفتوگۆی لەسەردەکرێت کە هیچ تەوەرێکیان پەیوەست نیە بە کێشەی کارەباو گرانی نرخەکەی لەسەر هاوڵاتیان.

تەوەری یەکەمی کۆبوونەوەکە بریتییە لە، بابەتی سەرژمێریی دانیشتووانی عێراق کە لە رۆژانی 20 و 21ی تشرینی دووەمی ساڵی 2024 ئەنجام درا و بەگوێرەی راگەیاندراوی فەرمیی ئەنجامی سەرژمێرییەکە، رێژەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان (جگە لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم) بەفەرمی بە رێژەی 14.1% دەستنیشان کرا، بەدواداچوونی ئەنجومەنی وەزیران بۆ پابەندکردنی حکوومەتی فیدراڵی بە ئەنجامی سەرژمێرییەکە بۆ مەبەستی دەستنیشانکردنی بەشەبودجەی هەرێمی کوردستان، ئەمە سەرەڕای جەختکردنەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر جێبەجێکردنی رێککەوتنامەی پێشوەختەی نێوان هەردوو حکوومەت بەگوێرەی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدراڵ.

تەوەری دووەم تایبەتە بە پەسەندکردنی کۆنووسی هاوبەشی نێوان وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و دەزگای زیندانییانی سیاسیی عێراق لە رێکەوتی 27ی تشرینی دووەمی 2025 کە لەنێوان هەردوولا ئیمزاکرا، لەبەر رۆشنایی رەزامەندیی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران بە نووسراوی ژمارە (5423) لە 12ی تشرینی دووەمی 2024 تایبەت بە یەکخستن و گواستنەوەی دۆسیەی زیندانیان و گیراوانی سیاسی لە هەرێمی کوردستان بۆ دەزگای ناوبراو پشتبەست بە ماددەی (132)ی دەستوور و یاسای ژمارە (10)ی ساڵی 2025.

لە تەوەری سێیەمدا بڕیاردان لەسەر پێشنیازی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی تایبەت بە پارەی بەشەخۆراکی مانگانەی هاوڵاتیان کە لەلایەن وەزارەتی بازرگانی فیدراڵییەوە دابین دەکرێت، لە چوارچێوەی خەرجیی (النفقات الحاکمە) و چارەسەرکردنی پارەی کەڵەکەبووی پێشوو بۆ ساڵانی (2004-2022) گفتوگۆ دەکرێت.

 

  • سوپای ئیسرائیل: بە 50 فڕۆکەی جەنگی هێرشمانکردە سەر ئێران

  • پژاک : حدکا و کۆمەڵە بە دوورخستنەوەیان لە "کۆنگرەی ئازادیی ئێران" تۆمەتبار دەکات

  • ئەنجوومەنی باڵای دادوەری: هیچ بڕیارێک بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان دەرنەچووە

  • رۆژنامەنووسێک بە رووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا

  • ڕۆژنامەی تایمز: کچەزای حەسەن بەننا لەسەر دەستدرێژیکردنە سەر ئافرەتان دادگایی دەکرێت

  • جێگرەوەی لاریجانی؛ محەمەد باقر زولقەدر كێیە؟

  • وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌؛ 28ی ئەم مانگە بڕیار لەسەر چارەنووسی دەوامی ناوەندەکانی خوێندن دەدات

  • ئیسرائیل شەوێكی قورسی بەڕێكرد

  • نمونەی جوتیارەکە لەنێوان زاگرۆس هیواو ئەبووبەکر کاروانی دا

سەرەکی