2026-02-09 270 جار خوێنراوەتەوە

شەرع و ڕەغدەی کچی سەدام چی کۆیان دەکاتەوە و بۆچی کاتژمێری سفر دادەنێن؟

ماڵپەڕی فۆکس پرێس چی ئاشکرا دەکات؟

ناوەندی هەواڵ

ماڵپەڕی هه‌واڵی فۆکس پرێس  ئاشكرایانكردوه‌، ڕۆژى 16ى مانگى ڕابردوو، ڕەغد سەدام حوسێن لەگەڵ ئەحمەد شەرع سه‌رۆكى کاتی سوریا لەدیمەشق كۆبوه‌ته‌وه‌و کۆبوونەوەکەشیان زیاتر لەدوو کاتژمێریشى خایاندوە.

لە لایەن سوریاوە، ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكى سوریاو ئەسعەد شەیبانی وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى سوریاو بەرپرسی هەواڵگری ئه‌و وڵاته‌ش له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ به‌شدارییان كردوه‌.

شایەنی باسە لەو كۆبونه‌وه‌یه‌دا دوو بازرگانی ئوردنی‌و حەوت ئەفسەری پێشوی سه‌رده‌مى سەدام حوسێن به‌شداربونه‌، هەروەها کەسایەتییەکی ناسراوی عەرەب وەک چاودێر بەشدارییکردوە.

سەرچاوەکەی هەواڵ ئەوەشی ئاشکرا کردووە پلانى كۆبونه‌وه‌كه‌و ئامانجه‌كانى ناونراوه‌ "كاتژمێرى سفر"و ئامانجەکانیشى بریتین لەهەوڵدان بۆ دامەزراندنی هێزێک بەناوی "سوپای ڕزگاریی عێراق" لەناو خاکی سوریا. هەروەها مه‌به‌ستێكى دیكه‌ى كۆبونه‌وه‌كه‌، کارکردن ده‌بێت بۆ ئەکتیڤکردنەوەی ئەندام و لایەنگرانی حزبی بەعس‌و شانه‌ نوستوەکانى لەناوخۆی عێراق، بەتایبەت لە ناوەڕاستی ئەو وڵاتە و زۆر تایبەتتریش پارێزگای ئەنبار.

وەک دەردەکەوێت ئامانج له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ى سەرۆکی کاتی سوریا و ڕەغدی سه‌دام حوسێن، لێدانە لەپرۆسەی سیاسی ئێستای عێراق‌و دروستکردنی پشێوی ئەمنیی لەو وڵاتە.

لەوەش مەترسیدارتر حکومەتەکەی ئەحمەد شەرع لەسوریا، بارەگای فەرمی بۆ لایەنگرانی ڕەغد سەدام حوسێن‌و حزبی بەعس کردۆتەوە تا لەوێوە کۆببنەوە و پلان دانێن و چالاکییەکانیان ئه‌نجامبده‌ن.

هەر لەو بارەیەوە دەزگا ئەمنییەکانی عێراق ڕایانگەیاندوە، چەندین کەسیان دەستگیرکردوە کە پەیوەندییان بەو پلانەوە هەبوە، لەوانە کەسانێکی نزیک لە "زاوای سەدام حوسێن" کە لەناوخۆی عێراقدا خەریکی خۆڕێكخستنەوە و چالاکی بون.

هەر بە پیی هەواڵەکە و پشتبەستن بە چەندین زانیاری باس لەهاوپەیمانییەکی نوێ لەنێوان نەیارانی سیاسیی عێراق لەدەرەوە، به‌سه‌رۆكایه‌تى‌و سه‌رپه‌رشتى (ڕەغد سەدام)و ئەحمەد شەرع بۆ گۆڕینی هاوسەنگی هێز لەعێراق دەکرێت.

لە هەمووی مەترسیدارتر هەوالەکەی فۆکس پرێس باس لەوە دەکات کە پلانی ئەو کۆبوونەوەیەی شەرع و ڕەغد ئامادەکردنی ١١ هەزار چەکدارە بۆ ئەوەی لە سوریاوە دزە بکەنە نێو خاکی عیراقەوە. لە هەواڵەکەدا باس لەوە کراوە کە ئەمریکاش خوازیارە هێزێکی سوننی لە عیراقدا هەبێت تا بگاتە سنورەکانی ئێران.

 

  • سوپای ئیسرائیل: بە 50 فڕۆکەی جەنگی هێرشمانکردە سەر ئێران

  • پژاک : حدکا و کۆمەڵە بە دوورخستنەوەیان لە "کۆنگرەی ئازادیی ئێران" تۆمەتبار دەکات

  • ئەنجوومەنی باڵای دادوەری: هیچ بڕیارێک بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان دەرنەچووە

  • رۆژنامەنووسێک بە رووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا

  • ڕۆژنامەی تایمز: کچەزای حەسەن بەننا لەسەر دەستدرێژیکردنە سەر ئافرەتان دادگایی دەکرێت

  • جێگرەوەی لاریجانی؛ محەمەد باقر زولقەدر كێیە؟

  • وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌؛ 28ی ئەم مانگە بڕیار لەسەر چارەنووسی دەوامی ناوەندەکانی خوێندن دەدات

  • ئیسرائیل شەوێكی قورسی بەڕێكرد

  • نمونەی جوتیارەکە لەنێوان زاگرۆس هیواو ئەبووبەکر کاروانی دا

سەرەکی