2026-01-31 364 جار خوێنراوەتەوە

عەباس عێراقچی: ئامادەین دەستبەرداری چەکی ئەتۆمی بین لە بەرامبەر هەڵگرتنی سزاکان

ناوەندی هەواڵ

لە نێوان پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکانی نێوان واشنتۆن و تاران و کۆبوونەوەی هێزی دەریایی ئەمریکا لە ناوچەکەدا، ئێران ئامادەیی خۆی بۆ وتووێژ لەگەڵ ئەمریکا دووپاتکردەوە.

عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، وڵاتەکەی ئامادەیە ڕێککەوتنێک پەسەند بکات کە گەرەنتی ئەوە دەکات کە چەکی ئەتۆمی بەدەست نەهێنێت و سزاکانیش هەڵدەگیرێن.

کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئێستادا بە یەکێک لە سەختترین قۆناغەکانی مێژووی خۆیدا تێدەپەڕێت؛ وڵاتێک کە لە لایەکەوە ڕووبەڕووی گەمارۆیەکی سەربازیی بێوێنە بووەتەوە و لە لایەکی دیکەشەوە لەبەردەم تەقینەوەیەکی جەماوەری ناوخۆیی گەورەدایە.

لە نوێترین پێشهاتی سەربازیدا، جێگیربوونی کەشتیگەلێکی زەبەلاحی هێزی دەریایی ئەمریکا، کە فڕۆکەهەڵگر و کەشتییە تێکشکێنەرە موشەکییەکان لەخۆدەگرێت، لە نزیک کەناراوەکانی ئێران و ئاوەکانی کەنداودا، فشارێکی دەروونی و سەربازی قورسی خستووەتە سەر تاران. ئەم جووڵەیە وەک پەیامێکی توندی واشنتۆن دەبینرێت.

هاوکات لەگەڵ ئەم گەمارۆ سەربازییە، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە لێدوانێکی چاوەڕواننەکراودا ئامادەیی وڵاتەکەی نیشانداوە بۆ سازشکردن لەسەر دۆسیەی ئەتۆمی لە بەرامبەر هەڵگرتنی سزاکان. ئەمە وەک "نیشانەی بێئومێدی" لێکدەدرێتەوە؛ چونکە تاران دەیەوێت لە ڕێگەی دیپلۆماسییەوە ئابوورییە داڕماوەکەی لە جەڵتەی یەکجاری ڕزگار بکات، لە کاتێکدا هەڵئاوسان 50%ی تێپەڕاندووە.

لە ناوخۆدا، بارودۆخەکە لە دەرەوەی کۆنترۆڵە. بەپێی ڕاپۆرتەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤ لە شەپۆلێکی نوێی ناڕەزایەتییەکاندا سەدان کەس کوژراون و هەزاران بریندارن و زیاتر لە4000چالاکوان دەستگیرکراون. 

دابەزینی مێژوویی بەهای تمەن و گرانیی بژێوی، شەقامی ئێرانی گەیاندووەتە لێواری تەقینەوە.

ئێستا کۆماری ئیسلامی لەنێوان "بەرداشی ناوخۆ" و "کەشتیگەلە جەنگییەکانی ئەمریکا"دا گیریخواردووە. چاودێران پێیان وایە کە داڕمانی شەرعییەت و ئابووری دەستی پێکردووە و مانۆڕە سیاسییەکانی عێراقچی تەنها هەوڵێکی کۆتایین بۆ دواخستنی چارەنووسێکی نادیار. ئایا ئەم سازشە دەرەکییانە دەبنە فریادڕەس، یان تووڕەیی شەقام پێش بڕیارە سیاسییەکان دەکەوێت؟

ئەمەش دوای ئەوە هات کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا کە چەندین جار هەڕەشەی لە بژاردەی سەربازی کردووە، ئێوارەی هەینی پشتڕاستی کردەوە کە وادەی دانوستانی بە دەسەڵاتدارانی ئێران داوە، بەبێ ئەوەی وردەکاری زیاتر ئاشکرا بکات، لە سیناریۆیەکدا کە تا ڕادەیەک هاوشێوەی پێش هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران لە هاوینی ساڵی ڕابردوودا ڕوویدا.

  • سوپای ئیسرائیل: بە 50 فڕۆکەی جەنگی هێرشمانکردە سەر ئێران

  • پژاک : حدکا و کۆمەڵە بە دوورخستنەوەیان لە "کۆنگرەی ئازادیی ئێران" تۆمەتبار دەکات

  • ئەنجوومەنی باڵای دادوەری: هیچ بڕیارێک بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان دەرنەچووە

  • رۆژنامەنووسێک بە رووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا

  • ڕۆژنامەی تایمز: کچەزای حەسەن بەننا لەسەر دەستدرێژیکردنە سەر ئافرەتان دادگایی دەکرێت

  • جێگرەوەی لاریجانی؛ محەمەد باقر زولقەدر كێیە؟

  • وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌؛ 28ی ئەم مانگە بڕیار لەسەر چارەنووسی دەوامی ناوەندەکانی خوێندن دەدات

  • ئیسرائیل شەوێكی قورسی بەڕێكرد

  • نمونەی جوتیارەکە لەنێوان زاگرۆس هیواو ئەبووبەکر کاروانی دا

سەرەکی