2026-01-10 166 جار خوێنراوەتەوە

بە 42 هەزار چەکداری فەرمیی سوریا و دەیان هەزار بەکرێگیراوی تورکیا شەڕی دوو گەڕەکی کوردیی دەکەن

ناوەندی هەواڵ

دەیان هەزار چەکداری فەرمی و نافەرمی سوریا و تورکیا شەڕی دوو گەڕەکی کوردیی دەکەن و شەڕڤانان و ئاساییشیش دەڵێن بەرخۆدان بەردەوامە.

دەستدرێژییەکانی سوریا و گروپەکانی تورکیا بۆسەر گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب بەردەوامە و پەروین یوسف هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیوموکارت-پەیەدە ڕایگەیاند: زیاتر لە 40 هەزار سەربازی وڵاتەکە بەشدارن لە شەڕەکە.
هاوکات تورکیا لەڕێگەی گروپە چەکدارەکانییەوە هەزاران چەکداری بەکرێگیراوی لەنێو شەڕی دژ بە کوردنی حەلەبدایە.

لەگەڵ ئەوەشدا هەردوو وڵات بە تەواوی هێزیانەوە شەڕیان بەرامبەر بە کوردانی سڤیل بەرپاکردوە،
110 دەبابەو 57 مودەڕەعەو 4 فڕۆكەی توركی،راجیمەی جۆری گراد و كاتیوشا و تانك و تۆپخانەی گەورە بەكار هاتووە،

فیرقەی 60 و 80 بەشدارە بەسەرپەرشتی ئەبوقوتەیبەی مونبدج توندترین چەكداری هەتەشەن (هەیئەی تەحریر شام).

فیرقەی 76 بەسەرپەرشتی  سەیفەدین ئەوببەكرەو فەیسیلی حەمزە پاڵپشتیەكی توركیە.

فیرقەی 72 خەتاب ئەلمانی سەرپەرشتی دەكات

42 هەزار چەكداری سوریا بەشدار لەهێرشی سەر گەڕەکی ئەشرەفیهو شێخ مقسود.
110 دەبابە بەشدارە
چوار فڕۆكەی توركی بەیرەقدار بەردەوام بەشدارە
67 هێرشی خۆكوژی بە درۆن كراوە
57 مودەڕەعە بەشدارە

سەرباری هەموو ئەوانەش ئاساییش و شەڕڤانان دەڵێن بەرخۆدان بەردەوامە و تەواوی هێرشەکانی چەکدارانیان شکستپێهێناوە.

  • یه‌كێتی‌ و نه‌وه‌ی‌ نوێ رێككه‌وتن

  • سەرۆکی یەکێتی و سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەکۆبوونەوەدان

  • هەسەدە: بانگەشەی وەزارەتی بەرگری سوریا دورە لە راستییەوەو کارەکانی سوریاتاوانی جەنگە

  • هاتوچۆی هەولێر: ئەم ساڵ بە جۆرێکی جیاواز و لەناو ئۆتۆمبێلەوە سزای سەرپێچیکاران تۆمار دەکەین

  • سوپای عەرەبیی سوریا پلانی هێرش بۆ سەر دێرحافر و دەوروبەری رادەگەیەنێت

  • ئاڵدار خەلیل: ئەگەر چەکدار نەبین وەک عەلەوییەکانمان لێدێت

  • بە 42 هەزار چەکداری فەرمیی سوریا و دەیان هەزار بەکرێگیراوی تورکیا شەڕی دوو گەڕەکی کوردیی دەکەن

  • ئەگەر هێرشەكان لەحەلەب بەردەوامبن شەڕدەبەینە تەواوی شارەكانی سوریا

  • گرووپەكانی سەر بە شەرع دیسان پەلاماری كوردیان دایەوە

سەرەکی