2025-12-13 6048 جار خوێنراوەتەوە

له‌باره‌ى په‌لاماره‌كه‌ى سوریاوه‌ وه‌زیرى جه‌نگى ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كات

ئەمریکا کوژران‌و برینداربوونی ژمارەیەک سەربازو کارمەندی لەسووریا ڕایگەیاند، وەزیری جەنگی ئەو وڵاتەش به‌زمانێكى زبڕو هه‌ڕه‌شه‌وه‌ ده‌ڵێت، "ئەوانەی هێرشدەکەنەسەر ئەمریکییەکان، دەدۆزرێنەوەو بێبەزەییانە لەناودەبرێن".

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكا (سێنتكۆم) ڕایگەیاند، لەئەنجامی بۆسەی چەکدارێکی ڕێکخراوی داعش لەسووریا، دوو سەربازی ئەمریکی‌و وەرگێڕێک کوژراون‌و سێ سەربازی دیکەش برینداربوون.

بەگوێرەی ڕاگەیه‌نراوه‌كه‌ى سێنتكۆم، هێرشبەرەکە ڕووبەڕووی هێزەکانی ئەمریکا بووەتەوەو لەشوێنی ڕووداوەکەدا کوژراوە.

له‌وباره‌یه‌وه‌ پێت هێگسێس وەزیری جەنگی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەو دڕندەیەی هێرشەكه‌ى ئەنجامدا، کوژراوە، ئەگەر لەهەر شوێنێکی جیهانیش ئەمریکییەکان بکەنە ئامانج، دەتاندۆزینەوەو بەبێبەزەییانه‌ لەناوتان دەبەین.

هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه‌ شۆن پارنێڵ وتەبێژی وەزارەتی جەنگی ئەمریکا ڕایگەیاند، هێرشەکە لە شاری تەدموور لە سووریا ئەنجامدراوە و لەو کاتەدا تیمە ئەمریکییەکە لە ئەرکێکی فەرمیدا بوون بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک کە بەشێکە لە ئۆپەراسیۆنە بەردەوامەکانی دژ بە داعش و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە ناوچەکەدا.

  • شۆفێران ئاگادارده‌كرێنه‌وه‌.. دره‌نگانى ئه‌مشه‌و تاوه‌كو به‌ره‌به‌یان گونجاو نییه‌ بۆ هاتوچۆكردن

  • حەج‌و عومرەی كوردستان لەڕیكلامكردن بۆ جۆرێكی حەج ئاگاداری هاووڵاتییان دەكاتەوە

  • به‌په‌له‌ هاوڵاتیانى چه‌ند ناوچه‌یه‌كى هه‌رێم ئاگادارده‌كرێنه‌وه‌

  • هاكان فیدان هێرشده‌كاته‌سه‌ر شه‌ڕڤانانى هه‌سه‌ده‌

  • شارەزایانی ئاو: بەنداوەکانی عێراق توانای عەمبارکردنی 100 ملیار مەتر سێجا ئاویان هەیە.. بەم دوو شەپۆلی بارانە 3.5 ملیار سێجا ئاو عەمبارکراوە

  • له‌باره‌ى په‌لاماره‌كه‌ى سوریاوه‌ وه‌زیرى جه‌نگى ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كات

  • بڕیارێكى به‌په‌له‌ له‌وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاوه‌

  • کۆبوونەوەی شاندی ئیمڕاڵی‌و باخچەلی چی تێدا باسكرا؟

  • بەغدا بۆ ناردنی مووچەی مانگی 10ی هەرێم، مەرجی هەیە

سەرەکی