2025-12-12 3929 جار خوێنراوەتەوە

په‌یامه‌ مه‌ترسیداره‌كه‌ گه‌یشت.. هێرش ده‌ستپێده‌كات‌و شه‌ڕێكى قورس به‌ڕێوه‌یه‌

سوپای ئیسرائیل بەفەرمی پلانی هێرشێکی بەرفراوانی بۆ سەر تەواوی پێگەکانی حزبوڵڵا لەخاکی لوبنان پەسەندکرد، ئەمەش وەک دواکارت بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ دۆخەکە ئەگەربێت‌و حکوومەتی لوبنان لەپرۆسەی چەککردنی ئەو گرووپە شکستبهێنێت.

ئه‌مڕۆ هەینی، دەستەی پەخشی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، وڵاتەکە بەفەرمی پلانی هێرشێکی بەرفراوانی بۆسەر تەواوی پێگەکانی حزبوڵڵا لەخاکی لوبنان پەسەندکردووە.

بەپێی زانیارییەکانی دەستەی پەخشی ئیسرائیل، ئەم پلانەی سوپای وڵاتەکە، وەک دوا کارتی فشارە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ دۆخەکە ئەگەربێت‌و حکوومەتی لوبنان، لەپرۆسەی چەککردنی حزبوڵڵا شکستبهێنێت.

دەستەکە ئاماژەی بەوەدا، پلانەکە لەلایەن فەرماندەیی باڵای سوپا، بەهەماهەنگی لەگەڵ هەواڵگریی‌و ژووری ئۆپەراسیۆنەکان داڕێژراون‌و ئامادەی جێبەجێکردنن.

ئیسرائیل وادەی کۆتایی ئەمساڵی بۆ حکوومەتی لوبنان دیاریکردووە تاوەکو بەپێی ڕێککەوتنی ئاگربەست، چەک لەدەستی حزبوڵڵا دەربهێنێت.

هاوکات وەک ئامادەکارییەک بۆ ئەو سیناریۆیە، هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا مانۆڕی چڕوپڕی بەبەشداریی جۆرە جیاوازەکانی فڕۆکەی جەنگی لەئاسمانی ناوچەکەو سەر دەریای ناوەڕاست ئەنجامداوە.

ئاگادارکردنەوەی ئەمەریکا
سەرچاوەیەکی ئەمنیی باڵای ئیسرائیل ئاشکرایکرد، بەڕوونی ئەمریکایان ئاگادارکردووەتەوە، ئەگەر حزبوڵڵا چەک نەکرێت، ئیسرائیل خۆی ئەوکارە دەکات، تەنانەت ئەگەر باجەکەی هەڵگیرسانی شەڕێکی بەرفراوان بێت لەبەرەی باکوور.

لای خۆیەوە، واشنتۆن ئەم پەیامە هەڕەشەئامێزەی گەیاندووەتە بەیرووت، بەڵام بەرپرسانی لوبنان جەختیانکردووەتەوە، پرۆسەی چەککردنی حزبوڵڵا پرۆسەیەکی ئاڵۆزەو پێویستی بەکاتی زیاترە.

"حزبوڵڵا ڕەتیدەکاتەوە چەک دابنێت"
لەکاردانەوەیەکدا، یوسف ڕەجی وەزیری دەرەوەی لوبنان دانی بەوەدانا کە وڵاتەکەی هۆشداریی نێودەوڵەتی‌و عەرەبی پێگەیشتووە سەبارەت بەئامادەکارییەکانی ئیسرائیل بۆ هێرشکردن.

ڕەجی لەلێدوانێکی تەلەڤزیۆنیدا ڕایگەیاند، سەرەڕای هەوڵە بەردەوامەکانمان، حزبوڵڵا ڕەتیدەکاتەوە چەکەکەی ڕادەستبکات.

وەزیرەکەی لوبنان ڕەخنەی توندی ئاراستەی حزبوڵڵا کردو وتی:"ئەو چەکە بێسوودیی خۆی لەبەرگریکردن لەلوبنان‌و پشتیوانیی غەززە سەلماندو تەنها بووە هۆی پەلکێشکردنی داگیرکاریی ئیسرائیل بۆ خاکەکەمان".

بەپێی زانیارییەکانی میدیا لوبنانییەکان، ئێستا جووڵەیەکی دیپلۆماسیی چڕ لەئارادایە، بۆ پاراستنی دامەزراوەکانی لوبنان لەهەر گورزێکی وێرانکەرو هەوڵدان بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی ئاگربەست.

  • شۆفێران ئاگادارده‌كرێنه‌وه‌.. دره‌نگانى ئه‌مشه‌و تاوه‌كو به‌ره‌به‌یان گونجاو نییه‌ بۆ هاتوچۆكردن

  • حەج‌و عومرەی كوردستان لەڕیكلامكردن بۆ جۆرێكی حەج ئاگاداری هاووڵاتییان دەكاتەوە

  • به‌په‌له‌ هاوڵاتیانى چه‌ند ناوچه‌یه‌كى هه‌رێم ئاگادارده‌كرێنه‌وه‌

  • هاكان فیدان هێرشده‌كاته‌سه‌ر شه‌ڕڤانانى هه‌سه‌ده‌

  • شارەزایانی ئاو: بەنداوەکانی عێراق توانای عەمبارکردنی 100 ملیار مەتر سێجا ئاویان هەیە.. بەم دوو شەپۆلی بارانە 3.5 ملیار سێجا ئاو عەمبارکراوە

  • له‌باره‌ى په‌لاماره‌كه‌ى سوریاوه‌ وه‌زیرى جه‌نگى ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كات

  • بڕیارێكى به‌په‌له‌ له‌وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاوه‌

  • کۆبوونەوەی شاندی ئیمڕاڵی‌و باخچەلی چی تێدا باسكرا؟

  • بەغدا بۆ ناردنی مووچەی مانگی 10ی هەرێم، مەرجی هەیە

سەرەکی