2025-12-03 4960 جار خوێنراوەتەوە

زانیاریى گرنگ له‌باره‌ى هێرشه‌كه‌ى سه‌ر كۆرمۆر.. سه‌ره‌تا به‌درۆن چاودێریى‌و دواتر موشه‌كباران كراوه‌

ئەمڕۆ ئەو لیژنە باڵایەی بۆ لێکۆڵینەوە لەهێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر پێکهێنرابوو، لەبەغدا لەگەڵ سوودانی کۆبوونەوەو هەموو شتێکیان لەبارەی هێرشەکە بەناوبراو وتووە، چاوەڕواندەکرێت سوودانی لەنزیکترینکاتدا دەست بەلێپێچینەوە لەگەڵ هێرشکاران بکات.

بڕیاربوو دوای 72 کاتژمێر لەدەستپێکردنی کارەکانی لیژنەی باڵای ئەمنی بۆ لێکۆڵینەوە لەهێرشەکەی کۆرمۆر ئەنجامەکەی ڕابگەیه‌نرێت، بەڵام وادەکە تێپەڕیی‌و ئەمڕۆ لیژنەکە لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوونەوە.

ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حكومه‌تى هه‌رێم‌و وەزیری ناوخۆی عێراق‌و سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی‌و هەموو بەرپرسە باڵا ئەمنییەکانی عێراقیش بەشداربوون. 

لیژنەکە هەموو زانیارییەکانی دەستکەوتووە، کێ هێرشیکردووە، لەکوێ کراوە، بەچی کراوە، ئەمانە هەمووی بەڕاپۆرتێک بەسوودانی دەدەن.

چاوەڕواندەکرێت سوودانی لەنزیکترینکاتدا دەست بەلێپێچینەوە لەگەڵ هێرشکاران بکات.

سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاگادار لەبارەی ئەنجامی لیژنەکە ڕایگه‌یاند، "هێرشەکە لەسێگۆشەی دووزخورماتوو - ئامرلی‌و سلێمان بەگ کراوە، واتا لەنێوان پارێزگاکانی کەرکووک‌و سەڵاحەدین‌و دیالە".

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، هێرشەکە بەدرۆن‌و مووشەک کراوە، سەرەتا بەدرۆن کێڵگەی کۆرمۆریان کەشفکردووە، دواتر مووشەکیان تێگرتووە، ئەو شوێنەی هێرشەکەشی لێکراوە، کەمتر لە 50 کیلۆمەتر لەکۆرمۆرەوە دوورە.

لەبارەی ئەوەی کێ هێرشەکەی کردووە، سەرچاوە ئەمنییەکە وتی، هێزەکانی حەشد لەسنوورەکە باڵادەستن.

  • مەزڵوم عەبدی: نیگەرانین لە هێرشكردنە سەر سەربازانی ئەمریكا و سوریا

  • ڕۆژنامه‌نوسێكى تورك هه‌موو شتێك له‌باره‌ى دیداره‌كه‌ى ئۆجه‌لانه‌وه‌ ئاشكراده‌كات

  • پڕۆژەی ئۆجەلان لەژووری ئۆپەراسیۆنی واشنتۆن‌و ته‌لئه‌بیب

  • هۆکاری زانستی لافاوەکەی چەمچەماڵ

  • ئه‌مریكا بڕیارێكى قورس دژى عێراق ده‌دات.. داواكاریه‌ك ئاراسته‌ى وه‌زیرى جه‌نگ ده‌كرێت

  • تره‌مپ ده‌یه‌وێت كار به‌ستراتیژیه‌تێكى 200 ساڵه‌ى ئه‌مریكا بكات.. ئه‌وروپییه‌كان توڕه‌ن

  • سودانی لەسەر بەتیرۆریست ناساندی حزبوڵڵاو حوسییەکان هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كات

  • بەناوبژیوانیی ئەمریکیه‌كان، ئیسرائیلیه‌كان چوونه‌ پایته‌ختى لوبنانه‌وه‌

  • زانیاریى گرنگ له‌باره‌ى هێرشه‌كه‌ى سه‌ر كۆرمۆر.. سه‌ره‌تا به‌درۆن چاودێریى‌و دواتر موشه‌كباران كراوه‌

سەرەکی