2025-05-01 138 جار خوێنراوەتەوە

کرێکاران له‌سلێمانى خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن

لە رۆژى جیهانى کرێکاراندا كۆمیته‌ى یه‌كى ئایار له‌شارى سلێمانى بریاریانداوە رێپێوانێکى جەماوەرى له‌شه‌قامى سالم (سه‌هۆڵه‌كه‌) به‌ره‌و باخى گشتیى، ساز بکەن بۆ داواكردنى مافه‌كانى كرێكاران.

ئەمڕۆ 1ی ئایاری 2024، ڕۆژی جیهانی کرێکارانە، لەم رۆژەشدازیاتر لە 80 وڵاتی جیهان پشوی فه‌رمیه‌، بەڵام بەشێکی زۆر لەکرێکاران لەپێناو دابینکردنی بژێوی ژیانیان لەم ڕۆژەشدا بەردەوام دەبن لەکارکردن ‌و ساڵانه‌ش به‌هۆى نه‌بونى ده‌سته‌به‌رى كارو دابینكردنى سه‌لامه‌تى بۆیان، چه‌ندین كرێكار له‌شوێنى كاره‌كانیان گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن.

كۆمیته‌ى یه‌كى ئایار له‌شارى سلێمانى لە نوێترین ئامارى خۆیدا بڵاویکردووەتەوە، به‌هۆى نه‌بونى سه‌لامه‌تى بۆ كرێكاران له‌هه‌رێم 12 كرێكار گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ كه‌ ته‌مه‌نیان له‌نێوان 17 بۆ 68 ساڵیدا بوه‌و له‌ماوه‌ى 16 مانگى ڕابردوشدا 59 كرێكار گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

وەک کۆمیتەکە دەڵێت، بڕیارە  دوانیوەڕۆى ئەمڕۆ كاتژمێر 4 له‌شه‌قامى سالم (سه‌هۆڵه‌كه‌)ى شارى سلێمانیه‌وه‌ به‌ره‌و باخى گشتیى، ڕێپێوانێكى جه‌ماوه‌رى سازده‌كه‌ن بۆ داواكردنى مافه‌كانى كرێكاران.

  • تورکیا سنورى پارێزگاى دهۆکى بە چڕى بۆردومان کرد

  • رۆژهەڵات: هەشت ئەندامی یەك خێزان بەروداوێكی دڵتەزێن گیانیان لەدەستدا

  • عایشەگوڵ دۆغان: لەوانەیە لە ماوەیەکی کورتدا پەکەکە بەڕێوەچوونی کۆنگرەی خۆی ڕابگەیەنێت

  • پەکەکە 12ـەمین کۆنگرەی خۆی بەست

  • عەلى حەمە ساڵح: ئایندەى هاوڵاتى و حکومەتى هەرێم لەبەردەم کارەساتدایە

  • داواى دەستلەکارکێشانەوەى وەزیرى تەندروستى دەکرێت

  • ئەمڕۆ پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لە رۆژنامەیی وەقائیعی عێراقی بڵاودەكرێتەوە

  • پارتی و یەکێتی گفتوگۆی پێکهێنانی حکومەت ڕادەگرن

  • سەنتەری میترۆ: ئەگەر هەیە بەشێك لە ڕۆژنامەنووسان بەهۆی ژیری دەستکردەوە کارەکانییان لەدەست بدەن

سەرەکی