2025-05-01 129 جار خوێنراوەتەوە

1ی ئایار رۆژی جیهانیی کرێکاران

ناوەندی هەواڵ

ئەمڕۆ، رۆژی جیهانی کرێکارانە و بەهۆیەوە لە عێراق و هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 1ی ئایاری 2024، رۆژی جیهانی کرێکارانە، بەپێی رۆژمێری حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراقیش، پشووی فەرمییە لە تەواوی وڵاتدا.

چیرۆکی ڕۆژی کرێکاران 169 ساڵ لەمەوبەر لە ئوسترالیاوە دەستیپێکرد، کاتێک لە 21ی نیسانی ساڵی 1856دا کرێکاران رژانە سەر شەقامەکان و داوایان دەکرد کاتژمێرەکانی کارکردن بکرێتە هەشت کاتژمێری رۆژانە، تا وای لێ هات هەموو ساڵێک لەو رۆژەدا کرێکاران خۆپیشاندانیان دەکرد، تا ئەوەی لە 1ی ئایاری ساڵی 1886دا زیاتر لە 340 هەزار کرێکار لە ئەمەریکا بایکۆتیان راگەیاند و لە ئەنجامیشدا دەیان کەس کوژران.

دواتریش لە ساڵی داهاتوودا، لە کۆنفرانسێکدا، رۆژی 1ی ئایار وەک رۆژی کرێکاران دیاریکرا، تا ئەوەی لە 1ی ئایاری 1890 بۆ یەکەم جار ئەو یادە کرایەوە.

لە رۆژی جیهانیی کرێکاراندا لە زیاتر لە 80 وڵاتی جیهان پشووی رەسمییە، بەڵام بەشێکی زۆر لە کرێکاران لە پێناو دابینکردنی بژێوی ژیانیان لەم رۆژەشدا بەردەوام دەبن لە کارکردن.

كەناڵی "سۆمەرییە نیوز" لە راپۆرتێكدا، بڵاویکردەوە، لەكاتێكدا رۆژی یەكی ئایار جەژنی كرێكارانە، بەڵام پشوی فەرمی حکومەت تەنها بە فەرمانبەرانی حکومەت دەدرێت، ئەوەش ئەو دژبەیەكییە هەمیشەییەی پشوی جەژنی کرێکارانە كە مایەی گاڵتەجارییە، لەگەڵ ئەوەی جەژنەكە تایبەتە بە کرێکاران، بەڵام پشووەکە بە فەرمانبەرانی حکومەت دەدرێت، کرێکارانیش هاوشێوەی رۆژانی ئاسایی دەچنە سەر کارەکانیان.

هاوکات، بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی پلاندانان: ژمارەی ئەو كەسانەی لە عێراق چالاکن لەبواری ئابوری، بە نزیکەی (18) ملیۆن کەس دەخەمڵێنرێت، (7) ملیۆن کەسیان لە کەرتی گشتی لە سەرانسەری وڵاتدا کاردەکەن، بە کوردستانیشەوە، وێڕای کارمەندی کۆمپانیاکان كە بەشێوەیەكی هاوبەشن بەڕێوەدبرێن، نزیکەی (نۆ)ملیۆن کرێکاریش لە کەرتی تایبەت كاردەكەن، جگە لە (2.6) ملیۆن کەسی بێکار، ئەوەش دوای ئەوەی رێژەی بێکاری لە (16.5%) بۆ (14%) دابەزیووە .

  • تورکیا سنورى پارێزگاى دهۆکى بە چڕى بۆردومان کرد

  • رۆژهەڵات: هەشت ئەندامی یەك خێزان بەروداوێكی دڵتەزێن گیانیان لەدەستدا

  • عایشەگوڵ دۆغان: لەوانەیە لە ماوەیەکی کورتدا پەکەکە بەڕێوەچوونی کۆنگرەی خۆی ڕابگەیەنێت

  • پەکەکە 12ـەمین کۆنگرەی خۆی بەست

  • عەلى حەمە ساڵح: ئایندەى هاوڵاتى و حکومەتى هەرێم لەبەردەم کارەساتدایە

  • داواى دەستلەکارکێشانەوەى وەزیرى تەندروستى دەکرێت

  • ئەمڕۆ پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لە رۆژنامەیی وەقائیعی عێراقی بڵاودەكرێتەوە

  • پارتی و یەکێتی گفتوگۆی پێکهێنانی حکومەت ڕادەگرن

  • سەنتەری میترۆ: ئەگەر هەیە بەشێك لە ڕۆژنامەنووسان بەهۆی ژیری دەستکردەوە کارەکانییان لەدەست بدەن

سەرەکی