2025-05-01 159 جار خوێنراوەتەوە

وادەی گەشتی یەكەم كاروانی حاجیانی هەرێم بۆ سعودیە ئاشكراكرا

ناوەندی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رۆژی 16ی ئەم مانگە یەکەم کاروانی حاجیانی کوردستان بەرەو سعودیە بەرێدەکەوێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، سەرجەم  ئامادەکارییەکان بۆ پێشوازی لە وەرزی حەجی ئەمساڵ تەواوکراون.

رۆژی 16 و 17ی ئەم مانگە حاجیانی کوردستان بەرێگای وشکانی بەرێدەکەون کە ژمارەیان هەزار و 645 حاجییە، رۆژی 19ی ئایاریش یەکەم کاروانی حاجیانی کوردستان بەرێگەی ئاسمانی لە رێگەی هەردوو فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانییەوە بەرەو سعوودیە بەرێ دەکەون کە ژمارەیان سێ هەزار و 491 حاجیە.

 گەشتە ئاسمانییەکانی حاجیانی هەرێمی کوردستان لە 19 بۆ 28ی ئایاری ئەمساڵ بەردەوام دەبن.

  • تورکیا سنورى پارێزگاى دهۆکى بە چڕى بۆردومان کرد

  • رۆژهەڵات: هەشت ئەندامی یەك خێزان بەروداوێكی دڵتەزێن گیانیان لەدەستدا

  • عایشەگوڵ دۆغان: لەوانەیە لە ماوەیەکی کورتدا پەکەکە بەڕێوەچوونی کۆنگرەی خۆی ڕابگەیەنێت

  • پەکەکە 12ـەمین کۆنگرەی خۆی بەست

  • عەلى حەمە ساڵح: ئایندەى هاوڵاتى و حکومەتى هەرێم لەبەردەم کارەساتدایە

  • داواى دەستلەکارکێشانەوەى وەزیرى تەندروستى دەکرێت

  • ئەمڕۆ پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لە رۆژنامەیی وەقائیعی عێراقی بڵاودەكرێتەوە

  • پارتی و یەکێتی گفتوگۆی پێکهێنانی حکومەت ڕادەگرن

  • سەنتەری میترۆ: ئەگەر هەیە بەشێك لە ڕۆژنامەنووسان بەهۆی ژیری دەستکردەوە کارەکانییان لەدەست بدەن

سەرەکی