2025-04-29 101 جار خوێنراوەتەوە

سەندیکاى شۆفێران لەبارەى رێنماى تۆمارکردنى تاکسى نوێ رونکردنەوە دەدات

وەزارەتى ناوخۆ لەبارەى تۆمارکردنى تاکسى نوێ ژمارەیەک رێنمایى نوێى دەرکردەوە و ناڕەزاى شۆفێرانى لێکەوتۆتەوە سەندیکاى شۆفێرانى سلێمانیش بێئاگاى خۆى لەو رێنماییانە دەردەبڕێت و دەڵێت، پێشوەختە ئێمە ئاگادار نەکراوینەتەوە.

دوێنێ 28-4-2025، وەزارەتى ناوخۆ لە نوسراوێکدا ژمارەیەک رێنمایى تایبەت بە تۆمارکردنى تاکسى دەرکردوە و بە پێى رینماییەکان ڕەچاوی ژینگەدۆستی و کەمخەرجی کراوە. 

لە رێنماییەکاندا هاتووە، تەنها ئەو ئۆتۆمبێلانەی ستانداردە تایبەتەکانی ژینگەیی و تەکنیکییان تێدایە و بە شێوەی یاسایی و فەرمی هێندراونەتە هەرێمی کوردستان، مافی تۆمارکردنییان وەک تاکسی دەبێت ، هیچ ژمارەیەکی تاکسی لەسەر ئاستی کوردستان زیاد نابێت، بەڵکو ئەو تاکسییانەی هەن خاوەنەکانیان دەتوانێت سوود لە تابلۆکانیان وەربگرن بۆ تاکسی مۆدێل نوێ.

ئازاد ئەحمەد، سەرۆکی سەندیکای شۆفێرانی سلێمانی بە میدیای ئیرادەی ڕاگەیاند، ئەو  بڕیارەی کە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی هەرێمەوە ڕاگەیاندراوە پێشوەختە ئێمە ئاگادار نەکراوینەتەوە و ڕاو بۆچوونی ئێمە وەرنەگیراوە.
وتیشى، شۆفێرێکی تەکسی ناتوانیت ئەو ژمارەی تەکسیە بێنێت و سەیارەیەکی تازە بکڕێت و ئەو ژمارەی لێبدات چونکە دواترکەس سەیارەکەی دیکەی لێوەرناگڕێت.

بەوتەى سەرۆکی سەندیکای شۆفێرانی سلێمانی بەپێی ئەو بڕیارە بێت دەبێت شۆفێری تەکسیەکە ئەو ژمارەیە لێبکاتەوە، دواتر ئەو ئۆتۆمبێلەی کە دەیکڕێت دەبێت ژمارەکەی تەکسی پێشووی لێبدات و بیهێنێت و دواتر هەرخۆشی بۆیاغی بکات، ئەوەش لە بەرژەوەندى شۆفێردا نییە.

وەک ئازاد ئەحمەد دەڵێت، لە دوای دەرچوونی ڕێنماییەکانى وەزارەتى ناوخۆ چەندین شۆفێر پەیوەندیان بە سەندیکاوە کردووە و ناڕەزایەتیان دەربڕیوە بەوەى ئەرکى سەرشانیان قورستر دەکات و بە شێک لە شۆفێرانى تاکسى تواناى جێبەجێکردنى ئەو رێنماییانەى نییە.

 

  • تورکیا سنورى پارێزگاى دهۆکى بە چڕى بۆردومان کرد

  • رۆژهەڵات: هەشت ئەندامی یەك خێزان بەروداوێكی دڵتەزێن گیانیان لەدەستدا

  • عایشەگوڵ دۆغان: لەوانەیە لە ماوەیەکی کورتدا پەکەکە بەڕێوەچوونی کۆنگرەی خۆی ڕابگەیەنێت

  • پەکەکە 12ـەمین کۆنگرەی خۆی بەست

  • عەلى حەمە ساڵح: ئایندەى هاوڵاتى و حکومەتى هەرێم لەبەردەم کارەساتدایە

  • داواى دەستلەکارکێشانەوەى وەزیرى تەندروستى دەکرێت

  • ئەمڕۆ پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لە رۆژنامەیی وەقائیعی عێراقی بڵاودەكرێتەوە

  • پارتی و یەکێتی گفتوگۆی پێکهێنانی حکومەت ڕادەگرن

  • سەنتەری میترۆ: ئەگەر هەیە بەشێك لە ڕۆژنامەنووسان بەهۆی ژیری دەستکردەوە کارەکانییان لەدەست بدەن

سەرەکی