2025-04-29 133 جار خوێنراوەتەوە

تەنها لە سێ رۆژدا تورکیا 748 جار لە خاکى هەرێم هێرش و بۆردومانى ئەنجامداوە

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، رایگەیاندن تورکیا تەنها لەماوەى سێ رۆژدا 748 جار بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ئەنجامداوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 29ى 4-2025  هێزەکانی پاراستنی گەل  لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سوپای تورک لە ئاسمان و زەمینەوە بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا تەنها لەماوەى 26،27 و 28ى ئەم مانگە 748 جار هێرشی جۆراوجۆری ئەنجامداوە، گەریلاش لە بەرامبەردا ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشی داگیرکەرانی تێکشکاندووە.

بە پێى زانیاریەکانى راگەیەندراوەکە لە ماوەى سێ رۆژى رابردوودا  گۆڕەپانەکانی هەرێمی خواکورک، هەرێمی  گارە، هەڕێمی مەتینا، هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ بە چەکی قورس، تۆپ و هاوەن بۆردوومان کراون و کۆى بۆردومانەکانیش 748 جار بووە

 

  • تورکیا سنورى پارێزگاى دهۆکى بە چڕى بۆردومان کرد

  • رۆژهەڵات: هەشت ئەندامی یەك خێزان بەروداوێكی دڵتەزێن گیانیان لەدەستدا

  • عایشەگوڵ دۆغان: لەوانەیە لە ماوەیەکی کورتدا پەکەکە بەڕێوەچوونی کۆنگرەی خۆی ڕابگەیەنێت

  • پەکەکە 12ـەمین کۆنگرەی خۆی بەست

  • عەلى حەمە ساڵح: ئایندەى هاوڵاتى و حکومەتى هەرێم لەبەردەم کارەساتدایە

  • داواى دەستلەکارکێشانەوەى وەزیرى تەندروستى دەکرێت

  • ئەمڕۆ پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لە رۆژنامەیی وەقائیعی عێراقی بڵاودەكرێتەوە

  • پارتی و یەکێتی گفتوگۆی پێکهێنانی حکومەت ڕادەگرن

  • سەنتەری میترۆ: ئەگەر هەیە بەشێك لە ڕۆژنامەنووسان بەهۆی ژیری دەستکردەوە کارەکانییان لەدەست بدەن

سەرەکی