2025-04-29 142 جار خوێنراوەتەوە

فارس عیسا: هەفتەى داهاتوو موچەى مانگى چوار دەنێردرێت

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغداد رایگەیاند، وردبینیکردن لە لیستی مووچەی مانگی نیسانى فەرمانبەرانى هەرێم  تەواو بووە و تەنها واژۆى وەزیرى داراى عێراقى ماوە و  سەرەتای هەفتەی داهاتوو بۆ هەرێم  دەنێردرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، فارس عیسا، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغداد رایگەیاندووە،  وردبینیکردن لە لیستی مووچەی مانگی نیسان تەواو بووە و هیچ کێشەیەکی نییە و چاوەڕێی واژۆی تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق دەکرێت کە لە گەشتی دەرەوە بووە.

وتیشى، هەرچەندە دەبوو لەم دوو ڕۆژەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕەوانە بکرایە،  بەڵام دەکەوێتە سەرەتای هەفتەی داهاتوو.

نزیکەى هەفتەیەکە   وەزارەتى دارایى و ئابورى هەرێم رایگەیاند، لیستى مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کراوە و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی ئازار ( میزان المراجعه‌ ) و ڕاپۆرتی کۆتایی ساڵی 2024  ( الحسابات الختامیه‌ ) لەلایەن بەڕێوبەرایەتی گشتی ژمێرکاری وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە بۆ فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ نێردراوە،  کە بڕەکەی 48 ملیار و 205 ملیۆن و 765 هەزار دینارە، بەڵام تا ئێستا چارەنوسى مووچەى ئەو مانگە بە نادیارى ماوەتەوە.


  • تورکیا سنورى پارێزگاى دهۆکى بە چڕى بۆردومان کرد

  • رۆژهەڵات: هەشت ئەندامی یەك خێزان بەروداوێكی دڵتەزێن گیانیان لەدەستدا

  • عایشەگوڵ دۆغان: لەوانەیە لە ماوەیەکی کورتدا پەکەکە بەڕێوەچوونی کۆنگرەی خۆی ڕابگەیەنێت

  • پەکەکە 12ـەمین کۆنگرەی خۆی بەست

  • عەلى حەمە ساڵح: ئایندەى هاوڵاتى و حکومەتى هەرێم لەبەردەم کارەساتدایە

  • داواى دەستلەکارکێشانەوەى وەزیرى تەندروستى دەکرێت

  • ئەمڕۆ پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لە رۆژنامەیی وەقائیعی عێراقی بڵاودەكرێتەوە

  • پارتی و یەکێتی گفتوگۆی پێکهێنانی حکومەت ڕادەگرن

  • سەنتەری میترۆ: ئەگەر هەیە بەشێك لە ڕۆژنامەنووسان بەهۆی ژیری دەستکردەوە کارەکانییان لەدەست بدەن

سەرەکی