2025-04-28 181 جار خوێنراوەتەوە

تورکیا بوونی درۆنێک بە دەرفەت دەزانێت و بەسەر بارەگایەکی پێشمەرگەدا دەیتەقێنێتەوە

لە گوندی بلاڤەی سەر بە ئامیدی، تورکیا بوونی درۆنێکی پەکەکە بە دەرفەت دەزانێت و بەسەر بارەگایەکی پێشمەرگەدا دەیتەقێنێتەوە ، بەو هۆیەوە سێ پێشمەرگە بریندار بوون ، بەڕێوەبەری تەندروستی ئامێدیش دەڵێت، بریندارەکان رەوانەى نەخۆشخانەکراون.

 بە پێی لێدوانی کامەران عوسمان بەرپرسی دیسکی مافی مرۆڤ لە سی پی تی ئەمریکی لەبارەی ئەو هێرشە درۆنییەی ئەمڕۆ کە تێیدا سێ پێشمەرگە بریندار بوون بە میدیای ئیرادەی ڕاگەیاند کە :

 کاتژمێر 2:54 خولەکی دوای نیوەرۆی ئەمڕۆ لە نزیک گوندی بلاڤەی ئامێدی، دوای ئەوەی پێشمەرگە سەرقاڵی دروستکردنی بارەگایەک دەبێت و درۆنێکی پەکەکەش لە ناوچەکەدا وەک جوڵەیەکی ئاسای چاودێری ناوچەکە دەکات ، تورکیا درۆنەکە ئاشکرا دەکات و بەسەر بارەگای پێشمەرگەکاندا دەیتەقێنێتەوە. لە ئەنجامیشدا سێ پێشمەرگە بریندار دەبن و ڕاستەوخۆش دەگوازرێنەوە بۆ نەخۆشخانە .

  • تورکیا سنورى پارێزگاى دهۆکى بە چڕى بۆردومان کرد

  • رۆژهەڵات: هەشت ئەندامی یەك خێزان بەروداوێكی دڵتەزێن گیانیان لەدەستدا

  • عایشەگوڵ دۆغان: لەوانەیە لە ماوەیەکی کورتدا پەکەکە بەڕێوەچوونی کۆنگرەی خۆی ڕابگەیەنێت

  • پەکەکە 12ـەمین کۆنگرەی خۆی بەست

  • عەلى حەمە ساڵح: ئایندەى هاوڵاتى و حکومەتى هەرێم لەبەردەم کارەساتدایە

  • داواى دەستلەکارکێشانەوەى وەزیرى تەندروستى دەکرێت

  • ئەمڕۆ پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لە رۆژنامەیی وەقائیعی عێراقی بڵاودەكرێتەوە

  • پارتی و یەکێتی گفتوگۆی پێکهێنانی حکومەت ڕادەگرن

  • سەنتەری میترۆ: ئەگەر هەیە بەشێك لە ڕۆژنامەنووسان بەهۆی ژیری دەستکردەوە کارەکانییان لەدەست بدەن

سەرەکی