2025-04-28 167 جار خوێنراوەتەوە

وەزارەتی پەروەردە : قوتابخانەکان دەکرێن بە دیجیتاڵی

ناوەندی هەواڵ

لەهەرێمی کوردستان کاردەکرێت بۆ بە دیجیتاڵکردنی تەواوی قوتابخانەکان ئەوەش 0بە هەماهەنگی لەگەڵ دامەزراوەی محەمەد بن راشد ئەلمەکتوم.

ئەمڕۆ دووشەممە 28ی نیسانی 2025، دامەزراوەی محەمەد بن راشد ئەل مەکتومی ئیماراتی سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە بۆ ئەوەی بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە پرۆژەی قوتابخانەی دیجیتاڵی لە هەرێمی کوردستان ڕابگەیەنن.

ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە، لە رێوڕەسمی راگەیاندنی پرۆژەی قوتابخانەی دیجیتاڵی ڕایگەیاند، ''پێش چوارساڵ دەستمانکرد بە بەشداری کردن لە پرۆژەی قوتابخانەی دیجیتاڵی چونکە سیستەمەکە بە سیستەمی زیرەک پەرەی پێدراوە و ئیمارات پێشنیازی کردوە، لە ئێستادا 14قوتابخانەیان دیاری کردووە بۆ ئەوەی بچنە ناو پرۆژەی قوتابخانەی دیجیتاڵی.

دەشڵێت، "سیستەمەکە یەکێکە لە پرۆژەکانی دامەزراوەی شێخ محەممەد ئال مەکتوم، هەروەها قوتابخانەیەکی تەواو دیجیتاڵییە بۆ بەهێزکردنی سیستەمی پەروەردە ئامادەکراوە".

بەپێی قسەکانی وەزیری پەروەردەی هەرێم، دەبێت مامۆستایان راهێنانیان پێبکرێت لەسەر سیستەمە نوێکە بۆ ئەوەی بتوانن قوتابیان رابهێنن لەسەر کارکردن بەو سیستەمە نوێیە و لە ئایندەیەکی نزیکیشدا هەموو قوتابخانەکان دەکەنە ئەلیکترۆنی. 

  • تورکیا سنورى پارێزگاى دهۆکى بە چڕى بۆردومان کرد

  • رۆژهەڵات: هەشت ئەندامی یەك خێزان بەروداوێكی دڵتەزێن گیانیان لەدەستدا

  • عایشەگوڵ دۆغان: لەوانەیە لە ماوەیەکی کورتدا پەکەکە بەڕێوەچوونی کۆنگرەی خۆی ڕابگەیەنێت

  • پەکەکە 12ـەمین کۆنگرەی خۆی بەست

  • عەلى حەمە ساڵح: ئایندەى هاوڵاتى و حکومەتى هەرێم لەبەردەم کارەساتدایە

  • داواى دەستلەکارکێشانەوەى وەزیرى تەندروستى دەکرێت

  • ئەمڕۆ پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لە رۆژنامەیی وەقائیعی عێراقی بڵاودەكرێتەوە

  • پارتی و یەکێتی گفتوگۆی پێکهێنانی حکومەت ڕادەگرن

  • سەنتەری میترۆ: ئەگەر هەیە بەشێك لە ڕۆژنامەنووسان بەهۆی ژیری دەستکردەوە کارەکانییان لەدەست بدەن

سەرەکی