2025-04-28 183 جار خوێنراوەتەوە

پەیامى نوێى قەندیل لەبارەی پرۆسەی ئاشتییەوە

کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە رایگەیاند، تا ئێستا لەلایەن حکومەتەوە هیچ هەنگاوێک بۆ جێبەجێکردنی پرۆسەى ئاشتى نەنراوە، لە کاتێکدا دەبیستین کە ڕێبەر ئاپۆ هیوای هەیە و درێژە بە کارەکانی دەدات.

دوو مانگ بەر لە ئێستا شاندی دەم پارتی لە ئیستەنبووڵ پەیامی ئاشتیی ئۆجەلانیان بڵاوکردەوە و دوابەدواى بڵاوکردنەوەى پەیامەکەش شاندى ئیمراڵى دەستى بە دیدار و کۆبونەوەکانى لەگەڵ بەرپرسان کرد و پەیامى ئاشتییان راگەیاند.

لە راگەیەندراوێکدا، کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پارتی کرێکارانی کوردستان رایگەیاند،  ئێمە وەک تەڤگەر و گەل لە 27ی شووباتدا بە هەموو توانامانەوە پشتیوانیمان لە بانگەوازیی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئاشتیی و کۆمەڵگای دیموکراتیک کرد و لە ماوەی دوو مانگی ڕابردووشدا هەوڵمانداوە بە دروستی لەم بانگەوازە تێبگەین و بە سەرکەوتوویی جێبەجێی بکەین، بەڵام لەلایەن حکومەتەوە هیچ هەنگاوێک نەنراوە، هیوادارین ئەم دۆخە بگۆڕێت.

لە راگەیەندراوەکەدا  هاتووە  سەرەڕای دواکەوتنەکانی حکومەتی ئاکەپە، ئێمە بەردەوامین لە پاراستنی ئەم هەڵوێستە، چونکە ئێمە بڕیارێکی جددییمان لە چارەسەرکردنی کێشەکان ڕاگەیاندووە، هەروەها بە تێگەیشتنێکی فراوانەوە لەگەڵ دۆخەکە مامەڵە دەکەین و هەوڵدەدەین نەبینە لایەنێک کە پرۆسەکە هەڵوەشێنێتەوە.

وەک ئەندامانى شاندی دەم پارتی لێدوانی گەشبینانە دەدەن و دەڵێن،  دەبیستین کە ڕێبەر ئاپۆ هیوای هەیە و درێژە بە کارەکانی دەدات، بەڵام تا ئێستا هیچ هەنگاوێکی بەرچاو بۆ جێبەجێکردنی ئەو بانگەوازە لەلایەن حکومەتەوە نەنراوە، هیوادارین ئەم دۆخە بگۆڕێت، ڕێبەر ئاپۆ بتوانێت بە ئازادیی هەوڵ و کارەکانی بەرەو پێش ببات و بتوانێت کۆنگرەی پارتیمان کە هەمووان چاوەڕێی دەکەن، ببەستێت.

  • تورکیا سنورى پارێزگاى دهۆکى بە چڕى بۆردومان کرد

  • رۆژهەڵات: هەشت ئەندامی یەك خێزان بەروداوێكی دڵتەزێن گیانیان لەدەستدا

  • عایشەگوڵ دۆغان: لەوانەیە لە ماوەیەکی کورتدا پەکەکە بەڕێوەچوونی کۆنگرەی خۆی ڕابگەیەنێت

  • پەکەکە 12ـەمین کۆنگرەی خۆی بەست

  • عەلى حەمە ساڵح: ئایندەى هاوڵاتى و حکومەتى هەرێم لەبەردەم کارەساتدایە

  • داواى دەستلەکارکێشانەوەى وەزیرى تەندروستى دەکرێت

  • ئەمڕۆ پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لە رۆژنامەیی وەقائیعی عێراقی بڵاودەكرێتەوە

  • پارتی و یەکێتی گفتوگۆی پێکهێنانی حکومەت ڕادەگرن

  • سەنتەری میترۆ: ئەگەر هەیە بەشێك لە ڕۆژنامەنووسان بەهۆی ژیری دەستکردەوە کارەکانییان لەدەست بدەن

سەرەکی