2025-04-27 236 جار خوێنراوەتەوە

یه‌كێتی زیاد جه‌باری بۆ رێکخستنەوەو چاكسازی له‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی خۆی ڕاسپارد

ناوەندی هەواڵ

ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان بریاریدا لیژنەیەک بۆ رێکخستنەوە و چاکسازیی لە کاروبارى هێزە ئەمنییەکانى تایبەت بە دەزگا حیزبى و مەدەنییەکانی خۆی دروستبکرێت.

ئەنجوومەنى سەرکردایەتى یەکێتى نیشتمانی کوردستان، راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر ئەوەکرایەوە، دامودەزگا ئەمنییەكان رێكاری یاسایی و ئینزباتی پێویستیان گرتۆتەبەر بەرامبەر بەوانەی  لە رووداوی دوێنێدا پەلاماری پاسەوانەكانی زیاد جەبار, ئەندامى سەرکردایەتى و بەرپرسى مەڵبەندى رێکخستنى سلێمانییان دا.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، بڕیاری دروستكردنی لیژنەیەك بۆ رێكخستنەوە و چاكسازی لە كاروباری هێزە ئەمنییەكانی تایبەت بە دەزگا حیزبی و مەدەنییەکان درا و سەرۆکایەتیی لیژنەکە بە زیاد جەبار سپێردرا.

لە کۆتایی راگەیەندراوەکەى ئەنجومەنى سەرکردایەتى یەکێتیدا هاتووە، كۆبوونەوەی سەركردایەتی دەربارەی گۆڕانكارییەكانی ناوخۆی حیزب چەند بڕیارێکى دا.

یەکێتی لیژنەیەی بۆ رێکخستنەوەی کاروباری هێزە ئەمنییەکان دروست دەکات و زیاد جەبار، سەرپەرشتی ئەو لیژنەیە دەکات.

  • تورکیا سنورى پارێزگاى دهۆکى بە چڕى بۆردومان کرد

  • رۆژهەڵات: هەشت ئەندامی یەك خێزان بەروداوێكی دڵتەزێن گیانیان لەدەستدا

  • عایشەگوڵ دۆغان: لەوانەیە لە ماوەیەکی کورتدا پەکەکە بەڕێوەچوونی کۆنگرەی خۆی ڕابگەیەنێت

  • پەکەکە 12ـەمین کۆنگرەی خۆی بەست

  • عەلى حەمە ساڵح: ئایندەى هاوڵاتى و حکومەتى هەرێم لەبەردەم کارەساتدایە

  • داواى دەستلەکارکێشانەوەى وەزیرى تەندروستى دەکرێت

  • ئەمڕۆ پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لە رۆژنامەیی وەقائیعی عێراقی بڵاودەكرێتەوە

  • پارتی و یەکێتی گفتوگۆی پێکهێنانی حکومەت ڕادەگرن

  • سەنتەری میترۆ: ئەگەر هەیە بەشێك لە ڕۆژنامەنووسان بەهۆی ژیری دەستکردەوە کارەکانییان لەدەست بدەن

سەرەکی