2025-04-27 148 جار خوێنراوەتەوە

چەند بڕیارێک لە بەرژەوەندیی کەسوکاری شەهیدانی کەرکوک دەدرێت

ناوەندی هەواڵ

بۆ لەمەودوا کەسوکاری شەهیدان لە ناوچە دابڕێنراوەکان، هەمان ئیمتیازی هاوتاکانیان لە عێراق دەبێت بۆ کرێی خوێندن و کەمکردنەوەی پارەی خوێندن.

شاندێکی وەزارەتی کاروباری شەهیدانی عێراق و راوێژکارێکی سودانی بۆ کاروباری کەسوکاری شەهیدان، لەسەر داوای رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک سەردانی کەرکوکیان کرد.

مەبەستی سەردانی ئەو شاندە بۆ ئەوە بووە، لەومەودوا کەسوکاری شەهیدان بەتایبەتی شەهیدانی "پێشمەرگە و ئەنفال" لە کەرکوک و ناوچە کێشە لەسەرەکان دەتوانن سوودمەندبن لەو ئیمتیازاتانەی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقەوە دەنگی لەسەردراوە بۆ کەسوکاری شەهیدان، لەکاتێکدا پێشتر بێبەشبوون لێی.

رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی، یەکێک لە ئیمتیازاتەکان، وەرگرتنی کەسوکاری شەهیدان دەبێت لە خوێندنی ماستەر و دکتۆرا و بەشداری ناکەن لە تاقیکردنەوەی رکابەری، جگەلەوەی 10٪ کورسییەکان بۆ ئەوان دەبێت و پێوەری تەمەنیش نایانگرێتەوە.

هەر بەگوێرەی ئیمتیازاتەکان، لە خوێندنی زانکۆ تایبەتەکان یاخود خوێندنی ئێوارانی زانکۆ، بڕی پارە بۆ کەسوکاری شەهیدان، بۆ 50٪ کەمدەکرێتەوە.

  • تورکیا سنورى پارێزگاى دهۆکى بە چڕى بۆردومان کرد

  • رۆژهەڵات: هەشت ئەندامی یەك خێزان بەروداوێكی دڵتەزێن گیانیان لەدەستدا

  • عایشەگوڵ دۆغان: لەوانەیە لە ماوەیەکی کورتدا پەکەکە بەڕێوەچوونی کۆنگرەی خۆی ڕابگەیەنێت

  • پەکەکە 12ـەمین کۆنگرەی خۆی بەست

  • عەلى حەمە ساڵح: ئایندەى هاوڵاتى و حکومەتى هەرێم لەبەردەم کارەساتدایە

  • داواى دەستلەکارکێشانەوەى وەزیرى تەندروستى دەکرێت

  • ئەمڕۆ پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لە رۆژنامەیی وەقائیعی عێراقی بڵاودەكرێتەوە

  • پارتی و یەکێتی گفتوگۆی پێکهێنانی حکومەت ڕادەگرن

  • سەنتەری میترۆ: ئەگەر هەیە بەشێك لە ڕۆژنامەنووسان بەهۆی ژیری دەستکردەوە کارەکانییان لەدەست بدەن

سەرەکی