2025-04-23 251 جار خوێنراوەتەوە

بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی دیاردەیەكی گەردوونی ڕودەدات

ناوەندی هەواڵ

 بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی بچیتە دەرەوە و تەماشای ئاسۆی خۆرهەڵات بکەیت  دەبینیت، هیلالی مانگ و هەردوو هەسارەی ڤینۆس "زوهرە" و ساتۆرن "زوحەل"، هەرسێکیان بەیەکەوە نەخشێک و پاتێرنێک دروست دەکەن، کە بۆکەسی بینەر و بەئاگا لەسەر ڕووی زەوی لەشێوەی دەم و چاو و ڕووێکی بە خەندە دەردەکەوێت.

لوقمان حەوێز، ئەندازیار و فیزیا ناسی کورد، دانیشتووی تێکساسی ئەمریکا و ئەندام لە کۆمەڵەی گەردونناسانی ئەو وڵاتە ڕایگەیاندووە، بیرتان نەچێت ئەوە تەنیا هەست و ئەندێشە و مێشکی ئێمەیە ئەو نەخشە و ئەو هەستەمان لەلا دروست دەکات، کە ئەم پاتێرنە لە دەم و چاوێکی پڕ خەندە دەچێت، چونکە ئەو دیمەنە هیچ پەیوەندیەکی به دەم و چاوی مرۆڤ یان خەندە یان ژیانی ئێمە و هەستەکانی ئێمەوە نیە، بەڵام مێشکی ئێمە وامان پێ ئەڵێت.

دەشڵێت، مێشکی مرۆڤ ئامێرێکی زۆر بەهێزە لە دروستکردنی نەخش و پاتێرن بۆ هزر وناخمان، ئەویش بە بەراوردکردنی ئەو دیمەنانەی دەیانبینین بەو هەموو وێنە و دیمەن و هەستانەی، کە وەک مێمۆری لەنێو مێشکدا هەڵگیراون، بە کورتی دەتوانم بڵێین مێشک گووگڵێکی بایۆلۆجیە.

باسی لەوەشکردووە، ئەو هەستە و ئەو دیاردەی سەرەوە ڕاستیەکی تریشمان بۆ دەسەلمێنێت، کە ئەویان هەندێک ترسناکە، ئەویش ئەوەیە کە لە ڕاستیدا ئەوە مێشکی ئێمەیە زانیاریەکان و ڕاستیەکانمان بۆ دروست دەکات و بۆمان دەهۆنێتەوە و دەکرێت ئەو ڕاستیانە بەو شێوەیە نەبن، کە مێشکمان دروستی دەکات بۆمان، بۆیە گەلێک لەو هەستانەی دروست دەبێت لەلامان یان ئەو شتانەی کە ئێمە دەیانکەین بەڕاستی تەنیا وڕێنە و ئیڵوژن و دروستکراوی مێشک و دەرونی خۆمانە، ڕاستیە فیزیکیەکانیش کە بەچاو دەیانبینین لە نێو سروشت و لە دەوروبەرمان ئەوانیش مەرج نیە بە شێوەیە بن وەک ئەوەی مێشکمان دەیهۆنێتەوە و دروستی دەکات بۆمان.

هەرچۆنێک بێت ئەو دیمەنەی بەرەبەیانی هەینی تابلۆیەکی جوان دەبێت بۆ دیدی ئێمە و هەوڵی بینینی بدەن، ئەم وێنەیەی ئێرەش نیگارێکی دروستکراو لە شێوەی ئەو دیمەنەی کە بەرەبەیانی هەینی دەردەکەوێت، لوقمان حەوێز، وا دەڵیت.

  • گەشتی 32 فڕۆکەخانەی مەدەنی هیندستان بەهۆی هێرشەکانی پاکستانەوە ڕاگیران

  • روسيا ئاگربەستی راگەیاند، ئۆكرانیاش رەتیدەكاتەوە

  • پاپای نوێی ڤاتیكان هەڵدەبژێردرێت

  • سبەى ئەحمەد شەرع دەچێتە فەرەنسا و کۆشکی ئیلیزێش دەڵێت: پشتگیری سوریایەکی ئازاد و سەقامگیر و فرە پێکهاتە دەکەین

  • سەردەمی دەسەڵاتداریی دوو پارتە ناسراوەکەی بەریتانیای کۆتاییهات

  • وەزیری بەرگریی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات

  • نامانەوێت ململانێیەکی نوێ لەناوچەکەدا سەرهەڵبدات

  • بەتەمەنترین کەسی جیهان کۆچی دواییکرد

  • دیمەشق و درووزەکان گەیشتنە رێککەوتن

سەرەکی