2025-04-19 229 جار خوێنراوەتەوە

ئیسماعیل بەقائی: ئاشتی لە رێی دیالۆگەوە دەبێت نەک سەپاندنی هێز

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پێش ڕۆشتنیان بۆ ڕۆما رایگەیاند، ئاشتی لە ڕێگەی دیالۆگەوە دەبێت نەک هێز، ئەمریکاش دەڵێت "ئێمە بە هێز ئاشتی دەسەپێنین نەک وەک ئەوەی هەرکەس و لایەنێک دەیەوێت" !.

ئەمڕۆ شه‌ممه‌، گەڕی دووەمی دانوستانی ئێران و ئەمریكا لە (رۆما)ی پایتەختی ئیتالیا بەنێوەندگیریی (عومان) دەستیپێكرد، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پێش ئەوەی بەڕێکەون بەرەو ڕۆما بۆ دوومین کۆبوونەوەیان لەگەڵ ئەمریکا ڕایگەیاند " دەزانن ڕێگاکەیان بێ هەوراز و نشێو نیە بەڵام بەچاوێکی کراوە و بەجانتایەکی پڕ لە ئەزمونەوە هەنگاو دەنێین "

ئەمڕۆ ئیسماعیل بەقائی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە و ئەندامی وەڤدی دانوسانکاری ئێران لە سەکۆی ئێکس نوسیبووی " ئاشتی لە رێی دیالۆگی راستگۆیانە لە نێوان گەلان لە دایک دەبێت نەک سەپاندنی هێز" ئەریکاش دەڵێت نا ئەوان هێز بۆ چەسپاندنی ئاشتی بەکاردەهێنن، ئاگەر نا ئەوا مووشەکەکانیان هەرکوێیان بوێت دەکرێتە ئامانج و دواجاریش هەر دەبێت بێنەوە و دابنشن و مەرجەکانیان قبوڵبکەن !

بڕیارە لەم گەڕەدا هەردوولا بچنە ناو وردەكاریی گفتوگۆ لەبارەی (بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران)، ئەمریکا مەبەستیەتی ئێران دەست لە پیتاندنی یۆرانیۆم هەڵگرێت و ئەوەیشی هەیەتی لە یۆرانیۆمی پیتێنراو رادەستی وڵاتی سێییەم لەنمونەی (روسیا) بكاتەوە جگە لەوەی ئەمریکا چەندین جار هۆشداری دا لە بەرنامە مووشەکیەکەی تاران و هەڕەشە و مەترسیەکانی ئەو وڵاتە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەتایبەت بۆ سە ئیسرائیل، هەر بۆیە ئەمریکا لەگەڵ هەر ناوهێنانێکی بەرنامە ئەتۆمیەکەی ئێران ئاماژەی بە بەرنامە مووشەکیەکی تاران و پاڵپستی کردنی ئەو وڵاتە بۆ گرووپ و میلیشیا جۆراوجۆرەکانی لەناوچەکەدا کردووە و بەیەکەم هەڕەشەی بۆ سەر هاوپەیمانەکانی زانیوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەت بۆ سەر ئیسرائیل ، هەر بۆیە داوای تەسلیمکردنیان دەکات .

ئەمریکا لە زۆرینەی چاوپێکەوتنەکاندا لە رێگەی سەرۆکەکەیەوە بە زمانێکی هەڕەشە ئامێزو ڕوو لە تاران ووتویەتی ئەوان واتا ئەمریکا لە ڕێگەی هێزەوە ئاشتی بەرپا دەکەن نەک ئەوەی هەر لایەنە و چۆنی بوێت وا بۆی بچێتە سەر، بۆ ئەوەش دەستەوستان نابن و هەرلایەنێک خواروخێچی بکات ئەوان بێ دوودڵی لێیدەدەن و چەندان ساڵ پاشەکشەی پێدەکەن  .

بە پێی دواین نوسینی وتەبێژەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کە ئەندامی وەڤدی دانوسانکاریشە، کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ ئەمریکا تەنها پەیوەستە بە بەرنامە ئەتۆمیەکەی ئێران نەک هەر بابەتێک کە ئەمریکا مەبەستی بێت .
ئەوەش دەرخەری ئەوەیە کە ئێران لە دواین سەردانیان بۆ ڕووسیا جۆرێک لە دڵنایان لەو وڵاتە وەرگرتووە لە هەر هێرش و مەترسیەکی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەکەیان .


  • گەشتی 32 فڕۆکەخانەی مەدەنی هیندستان بەهۆی هێرشەکانی پاکستانەوە ڕاگیران

  • روسيا ئاگربەستی راگەیاند، ئۆكرانیاش رەتیدەكاتەوە

  • پاپای نوێی ڤاتیكان هەڵدەبژێردرێت

  • سبەى ئەحمەد شەرع دەچێتە فەرەنسا و کۆشکی ئیلیزێش دەڵێت: پشتگیری سوریایەکی ئازاد و سەقامگیر و فرە پێکهاتە دەکەین

  • سەردەمی دەسەڵاتداریی دوو پارتە ناسراوەکەی بەریتانیای کۆتاییهات

  • وەزیری بەرگریی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات

  • نامانەوێت ململانێیەکی نوێ لەناوچەکەدا سەرهەڵبدات

  • بەتەمەنترین کەسی جیهان کۆچی دواییکرد

  • دیمەشق و درووزەکان گەیشتنە رێککەوتن

سەرەکی