2025-04-14 343 جار خوێنراوەتەوە

250 بەرپرسی مۆساد داوای ڕاگرتنی شەڕ دەکەن

ناوەندی هەواڵ

زیاتر لە 250 بەرپرسی پێشووی مۆساد نامەیەکیان واژویان کردووە و داوای ئاگربەستی شەڕ لەگەڵ حەماس و گەڕانەوەی سەرجەم بارمتەکان دەکەن.

ئەم بەرپرسانەی پێشوو بەشداریی لە پەیوەندییەکانی ئەم دواییەی پزیشکە شەڕکەرە دێرینەکانی یەکەی 8200 و کارمەندانی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل کردووە.

نامەکە لەلایەن گەیڵ شۆرش، بەرپرسی باڵای پێشووی مۆسادەوە دەستپێشخەری کراوە و سێ سەرۆکی پێشووی مۆساد ئیمزای لەسەر کردووە کە بریتین لە؛ دانی یاتۆم، ئفرایم هالێڤی و تامیر پاردۆ، جگە لە دەیان بەرپرسی بەشەکان و جێگرەکانیان لەناو مۆساد.

لە نامەکەدا ڕۆژنامەی یەدیعوت ئەحرۆنۆتی ئیسرائیلی بڵاوی کردووەتەوە، تێداهاتووە؛ ئێمە، کارمەندانی هەواڵگری و خزمەتگوزارییە تایبەتەکانی مۆساد، کە ساڵانێکی زۆرمان بۆ پاراستنی ئاسایشی دەوڵەت تەرخان کردووە، ئیتر بێدەنگ نابین لەوەی ڕوو دەدات.

هەروەها ئاماژەیان بەوەشکردووە، پشتیوانیی تەواوی خۆمان بۆ پەیامی پزیشک و فڕۆکەوانە یەدەگەکان دەردەبڕین، هاوکات نیگەرانی داهاتووی وڵاتین.

دەشڵێن، ئێمە بەشداریی لە بانگەوازی هەنگاوی خێرا دەکەین بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن بۆ گەڕانەوەی هەر 59 ڕفێندراوەکە بەبێ دواکەوتن بۆ ماڵەکانیان، تەنانەت ئەگەر بە مانای وەستانی شەڕەکانیش بێت.

لە کۆتایی نامەکەیاندا وتویانە: پیرۆزیی ژیان، جەنابی سەرۆک وەزیران، لە پێش تۆڵەکردنەوەدایە.

ئەم پەیامە لە کاتێکدایە، کە سەرچاوە ئیسرائیلییەکان پێشکەوتنەکانی دانوستانە بەردەوامەکان سەبارەت بە ئاگربەست و ئازادکردنی بارمتەکانی غەززە دەخەمڵێنن و ئاماژەیان بەوە کردووە،گۆڕانی بەرچاو لە هەڵوێستی حەماس ڕووی داوە.

  • گەشتی 32 فڕۆکەخانەی مەدەنی هیندستان بەهۆی هێرشەکانی پاکستانەوە ڕاگیران

  • روسيا ئاگربەستی راگەیاند، ئۆكرانیاش رەتیدەكاتەوە

  • پاپای نوێی ڤاتیكان هەڵدەبژێردرێت

  • سبەى ئەحمەد شەرع دەچێتە فەرەنسا و کۆشکی ئیلیزێش دەڵێت: پشتگیری سوریایەکی ئازاد و سەقامگیر و فرە پێکهاتە دەکەین

  • سەردەمی دەسەڵاتداریی دوو پارتە ناسراوەکەی بەریتانیای کۆتاییهات

  • وەزیری بەرگریی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات

  • نامانەوێت ململانێیەکی نوێ لەناوچەکەدا سەرهەڵبدات

  • بەتەمەنترین کەسی جیهان کۆچی دواییکرد

  • دیمەشق و درووزەکان گەیشتنە رێککەوتن

سەرەکی