2025-04-09 199 جار خوێنراوەتەوە

تۆڵەسەندنەوەی نوێی چین لە ئەمریکا: باجی گومرگی بۆ سەدا 84% بەرزکردەوە

ناوەندی هەواڵ

ئیدارەی پەکین هەنگاوێکی نوێی ناوە لە پەرەسەندنی شەڕی بازرگانی لەگەڵ ئەمریکا و باجی گومرگی لەسەر بەرهەمە بەرەچەڵەک ئەمریکییەکان بۆ 84% لەسەد بەرزکردەوە.

 ئەم بڕیارە وەڵامێکی ڕاستەوخۆیە بۆ ڕاگەیاندنی باجی زیادەی سەر چین لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاوە.

دوای زیادكردنی رێژەی باج بۆ لە "104%" لەسەر كاڵاوشتومەكە چینییەكان لەلایەن ئەمەریكاوە، وەزارەتی ئابوری چین رێژەی باجی لەسەر كەلوپەلەكانی ئەمەریكای بۆ لە "84%" بەرزكردەوە.

بەرامبەر زیادكردنی رێژەی باج لەلایەن ئەمەریكاوە، وەزارەتی ئابوری چین بڵاویکردەوە، وڵاتەكەی بەڕێژەی لە "50%" باج دەخاتە سەر ئەو كاڵاشمەكانەی لە ئەمەریكاوە هاوردە دەكرێن و لەرۆژی "10ی نیسان"یشەوە بڕیاركە دەخرێتە بواری جێبەجێ كردنەوە.

ئەوەیخستوەتەڕو، پێشتر رێژەی باجی رەسمی گومرگی سەركاڵاوشمەكەكانی ئەمەریكا لە "34%" بووە، بەڵام لەدوای "10ی نیسان"وە رێژەكەی دەبێت بە لە "84%" و سەرجەم ئەو كاڵاشمەكانە دەگرێتەوە كەلە ئەمەریكاوە هەناردەی چین دەكرێن.

زیادكردنی رێژەی باج لەلایەن پەكینەوە بۆسەر كاڵاوشمەكە ئەمەریكییەكان لەكاتێكدایە كە؛ لەچوار چێوەی باج خستنە سەر كاڵاوشمەكە هەناردەكراوەكانی جیهان بۆ ئەمەریكا دۆناڵد ترەمپ بە رێژەی "104%" باج و رەسمی  گومرگی بەسەر کاڵاوشمەكە چینییەكاندا سەپاند.

  • گەشتی 32 فڕۆکەخانەی مەدەنی هیندستان بەهۆی هێرشەکانی پاکستانەوە ڕاگیران

  • روسيا ئاگربەستی راگەیاند، ئۆكرانیاش رەتیدەكاتەوە

  • پاپای نوێی ڤاتیكان هەڵدەبژێردرێت

  • سبەى ئەحمەد شەرع دەچێتە فەرەنسا و کۆشکی ئیلیزێش دەڵێت: پشتگیری سوریایەکی ئازاد و سەقامگیر و فرە پێکهاتە دەکەین

  • سەردەمی دەسەڵاتداریی دوو پارتە ناسراوەکەی بەریتانیای کۆتاییهات

  • وەزیری بەرگریی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات

  • نامانەوێت ململانێیەکی نوێ لەناوچەکەدا سەرهەڵبدات

  • بەتەمەنترین کەسی جیهان کۆچی دواییکرد

  • دیمەشق و درووزەکان گەیشتنە رێککەوتن

سەرەکی