2025-04-08 173 جار خوێنراوەتەوە

کات و شوێنی دەستپێکردنی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا ئاشکرا دەکرێت

وەزیری دەرەوەی ئێران کات و شوێنی دەستپێکردنی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا ئاشکرا دەکات و دەڵێت، رۆژی شەممە 12ی نیسان وتووێژەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە عومان دەستپێدەکات.

دوێنێ یەکشەممە لە میانى پێشوازی لە بنیامین نەتەنیاهو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە کۆشکى سپى ئەمریکا  دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، رۆژی شەممەى داهاتوو کۆبوونەوەیەکی زۆر گەورەمان هەیە و بە شێوەیەکی راستەوخۆ مامەڵەیان لەگەڵدا دەکەین.

دوا بەدواى لێدوانەکەى ترەمپ عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوی ئێران لەبارەی گفتوگۆکەی رۆژی 12ـى مانگەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی: ئەوە چەندە دەرفەتە، ئەوەندەش تاقیکردنەوەیە، تۆپەکە لە یاریگای ئەمریکادایە.

دەشڵێت، کۆبونەوەکە لە عومان بەڕیوەدەچێت بە شێوەکى راستەوخۆ مامەڵەى لەگەڵدا دەکەین

بە پێى زانیاریەکانى میدیا عێراقیەکانیش،  کۆبونەوەکەی ئەمریکا و ئێران لە نێوان عباس عراقچی وەک شاندی ئێران و نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ستیڤ ویتکۆف، بەڕێوەدەچێت.

 

  • گەشتی 32 فڕۆکەخانەی مەدەنی هیندستان بەهۆی هێرشەکانی پاکستانەوە ڕاگیران

  • روسيا ئاگربەستی راگەیاند، ئۆكرانیاش رەتیدەكاتەوە

  • پاپای نوێی ڤاتیكان هەڵدەبژێردرێت

  • سبەى ئەحمەد شەرع دەچێتە فەرەنسا و کۆشکی ئیلیزێش دەڵێت: پشتگیری سوریایەکی ئازاد و سەقامگیر و فرە پێکهاتە دەکەین

  • سەردەمی دەسەڵاتداریی دوو پارتە ناسراوەکەی بەریتانیای کۆتاییهات

  • وەزیری بەرگریی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات

  • نامانەوێت ململانێیەکی نوێ لەناوچەکەدا سەرهەڵبدات

  • بەتەمەنترین کەسی جیهان کۆچی دواییکرد

  • دیمەشق و درووزەکان گەیشتنە رێککەوتن

سەرەکی